بۆڵتن: ئێران به‌رپرسه له خستنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه رووسییه‌كه
K24 - هه‌ولێر:
جۆن بۆڵتن، راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، ئێران به به‌رپرسی ھێرشه‌كانی سووریا و لوبنان و خستنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه رووسییه‌كه تۆمه‌تبار ده‌كات.
بوڵتن گوتوویه‌تی: "بڕیاره‌كه‌ی رووسیا بۆ پاڵپشتیكردن و پێدانی سیستمی به‌رگری ئاسمانی ئێس - 300 به سوپای سووریا، كارێكه ده‌بێته هۆی زیادكردنی گرژی و ئێران به‌رپرسه له كه‌وتنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه رووسییه‌كه له رۆژئاوای سووریا".
راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسی ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا له نیویۆرك گووتی: "ئێران به‌رپرسه له هێرشه‌كانی سووریا و لوبنان و خستنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه رووسییه‌كه".
بڕیاره‌كه‌ی رووسیای به پێدانی سیستمی ئێس - 300 به سووریا به بڕیارێكی مه‌ترسیدار ناوبرد و گووتی: "هیوادارم رووسیا چاو به بڕیاری فرۆشتنی سیستمی به‌رگری ئاسمانی ئێس - 300 به سووریا بخشێنێته‌وه".