رژێمی سووریا سه‌دان چه‌كداری داعش ده‌گوازێته‌وه ئیدلب
K24 - هه‌ولێر:
روانگه‌ی سووریی بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند: "هێزه‌كانی رژێمی سووریا له دێره‌زوور، به‌ره‌به‌یانی زووی رۆژی 24/9/2018 سه‌دان چه‌كداری توندڕه‌ویان گواستووه‌ته‌وه بۆ پارێزگای ئیدلب له باكووری رۆژئاوای سووریا كه دوایین مۆڵگه‌ی گرووپه چه‌كداره نه‌یاره‌كانی رژێمه‌كه‌یه".
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی روانگه‌كه، ئه‌و چه‌كدارانه‌ی داعش شه‌وی یه‌كشه‌ممه له‌و پارێزگا سنوورییه‌وه له‌گه‌ڵ عێراق به‌رێخراوون و به‌ره‌به‌یانی رۆژی دووشه‌ممه 24/9/2018 گه‌یشتوونه‌ته ئیدلب".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێن: "هێزه‌كانی رژێمی سووریا و هێزه‌كانی سه‌ر به ئێران 400 چه‌كداری داعشیان له ناوچه‌ی ئه‌لبوكه‌مالی نزیكی سنووری عێراقه‌وه گواستووه‌ته‌وه، پرۆسه‌كه له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا له ناوچه‌ی ئه‌لبوكه‌مال به‌رێوه‌چووه‌و نێردراوون بۆ گونده‌واری رۆژهه‌ڵاتی پارێزگای ئیدلب و له‌وێشه‌وه گواستراونه‌ته‌وه بۆ ناوچه نزیكه‌كانی ژێر كۆنترۆڵی گرووپه چه‌كداره‌كانی پارێزگای ئیدلب و به‌ره‌به‌یانی دووشه‌ممه گه‌یشتوونه‌ته ئه‌وێ".
به‌ڵام روانگه سوورییه‌كه هێشتا بۆی روون نه‌بووه‌ته‌وه ئایا هه‌موو چه‌كداره‌كان توانیوویانه بپه‌ڕنه‌وه گونده‌واری رۆژهه‌ڵاتی ئیدلب یان نا.