سەفین دزەیی ھەواڵە خۆشەكەی راگەیاند
"بارودۆخی ئابووری هەرێمی کوردستان گەشەی کردووە"
K24 - دھۆك
سەفین دزەیی، گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: "لە دوای بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن ئامانجی حکوومەت ئەوەیە کار بۆ نەهێشتنی پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەران دەکات، ئەوە یەكەم كاری حكوومەتی داھاتوو دەبێت".
گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاشكراشی كرد: "بارودۆخی ئابووری هەرێمی کوردستان بە بەراورد بە ساڵی رابردوو گەشەی کردووە".