داعش هێزێكی نوێ له‌سه‌رانسه‌ری عێراق داده‌مه‌زرێنێت
K24- هه‌ولێر:
به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی نهێنی له وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ئاشكرا بووه، كه دامه‌زراندنی هێزێكی نوێی كوشنده‌ی داعش له سه‌رانسه‌ری عێراق پشتڕاست ده‌كاته‌وه و سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی ئه‌و رێكخراوه له كه‌سانی رۆژنامه‌نووس و پسپۆرانی ته‌كنۆلۆژیای زانیاری "IT" پێكهاتوون و ئه‌ركیان به‌ئامانجكردنی ئه‌فسه‌رانی هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق و كۆكردنه‌وه‌ی زانیارییه له‌سه‌ریان.
به‌گوێره‌ی سایتی "غه‌د پرێس" له به‌ڵگه‌نامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆدا ئاماژه به "نامه‌یه‌كی ئاژانسی وه‌زاره‌ت بۆ كاروباری هه‌واڵگه‌ری و به‌دواداچوونی فیدراڵ س.ف. 87132، له 4/9/2018، هاوپێچكراو له‌گه‌ڵ نامه‌ی ده‌سته‌ی هه‌ماهه‌نگی هه‌واڵگه‌ری - شانه‌ی هه‌واڵگه‌ری نیشتیمانی نهێنی و راسته‌وخۆ، ژماره 8132، له 3/9/2018" دراوه.
له‌ناوه‌ڕۆكی به‌ڵگه‌نامه‌كه‌دا هاتووه، "چه‌ند زانیاریێك گه‌یشتوون، باس له پێكهێنانی هێزێكی نوێی كوشنده له‌لایه‌ن داعشه‌وه له سه‌رانسه‌ری عێراق دوور له سیاسه‌ت و ستراتیژییه‌تی پێشووی رێكخراوه‌كه‌یان ده‌كه‌ن و به‌چڕی كاری خۆیان ده‌كه‌ن".
هه‌ر له‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه‌دا ئاشكراكراوه، "سه‌ره‌تا كاری ئه‌و رێكخراوه ئه‌منی و هه‌واڵگه‌ری بوو و ئه‌ندامانی داعش داوایان له هه‌ندێ كه‌سی دیكه كردووه بێنه ناو رێكخراوه‌كه‌یان، كه گومانیان له‌سه‌ر نه‌بێت و پێشتر ده‌ستگیرنه‌كرابن و شاره‌زای بواری كۆمپیوته‌ر بن یانیش هه‌واڵساز و رۆژنامه‌نووس بن".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، "مه‌به‌ستی ئه‌و رێكخراوه نوێیه‌ی داعش بۆ به ئامانجكردنی ئه‌فسه‌رانی هێزه ئه‌منییه‌كانه له سه‌رجه‌م ئاژانسه‌كانی ئه‌منی له پله‌ی "موقه‌ده‌م" به‌ره‌و سه‌ره‌وه و كۆكردنه‌وه‌ی زانیارییه له‌سه‌ریان".
H.B