"دەمانەوێت سەرۆك كۆمارێك لە بەغدا بێت نوێنەری خەڵكی كوردستان بێت"
ئیمینکی: پێویستە برادەرانی یەکێتی لەوەتێبگەن کە بوونی کاندید لەلایەن پارتی پەیوەندی بە حزبایەتییەوە نییە
K24 - دھۆك
جەعفەر ئیمینکی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند: "پارتی دەیەوێت سەرۆککۆمارێك لە بەغدا بێت، کە بتوانێت نوێنەرایەتی گەلی کوردستان بکات، بۆیەش سوورە لەسەر کارکردن بۆ دەرچوونی فوئاد حوسێن".
گوتیشی: "پێویستە برادەرانی یەکێتی لەوەتێبگەن، کە بوونی کاندید لەلایەن پارتی مەسەلەکە پەیوەندی بە حزبایەتییەوە نییە، بەڵکو ئامانج ئەوەیە کە بتواندرێت دەسکەوت بۆ گەلی کوردستان بەدەستبهێندرێت".
ئاماژەی بەوەشدا: "پارتی و یەکێتی بەیەکەوە دەسکەوتی زۆریان بەدەستهێناوە، بۆیە پێویستە لەسەر پرسێکی لەوشێوەیە ناکۆکی دروست نەبێت".
ھ.م