سیداد بارزانی: پارتی پۆستی سەرۆك كۆماری بۆ ئامانجی حزبی ناوێت
"ئومێدەوارین یەکڕیزی نێوان لایەنە سیاسییەکان بپارێزرێت"
K24 - دھۆك
سیداد بارزانی، ئەندامی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان بە كوردستان24ی رایگەیاند، پارتی لەپێناو ئامانجی حزبی کاندیدی بۆ پۆستی سەرۆککۆمار نییە، پۆستی سەرۆککۆمار مافی کوردە نەوەك تەنیا لایەنێك.
گوتیشی، ئومێدەوارین یەکڕیزی نێوان لایەنە سیاسییەکان بپارێزرێت لەنێوخۆی هەرێمی کوردستان و عێراقیش.
سەبارەت بە ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان، سیداد بارزانی، ئاماژەی بەوەدا، پارتی لە هەوڵەکانی بۆ سەربەخۆیی کوردستان بەردەوامدەبێت.