ڤاڵڤێردی: به‌راستی سه‌یره خه‌ڵاتێك به ناوی باشترین یاریزانی جیهان هه‌بێت و نه‌درێته مێسی
ڤاڵڤێردی راهێنه‌ری یانه‌ی بارسێلۆنا له باره‌ی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی له لالیگا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه تیپی به‌رامبه‌ر ناچارمان ده‌كات بیر له ته‌كتیكێكی نوێ بكه‌ینه‌وه، گوتیشی: یه‌كسانبوونه‌كه‌مان له‌گه‌ڵ جیرۆنا هیچ كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌م یارییه‌مان نابێت، چونكه ئێمه یاریزان و ئه‌ستێره‌ی به توانا‌مان هه‌یه و ده‌توانین به‌سه‌ر هه‌موو گرفته‌كان دا زاڵ بین.
ئارنیستۆ ڤاڵڤێردی راهێنه‌ری یانه‌ی بارسێلۆنا له پرێس كۆنفرانێسك له باره‌ی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی له لالیگا به‌رامبه‌ر لیگانیس، جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ئه‌نجامه‌كانی ئه‌م یانه‌یه له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیان زۆر باشه و به‌تایبه‌تی به‌رامبه‌ر ڤیاریال و سوسیداد ئاستێكی به‌رزیان پێشكه‌ش كرد، به‌ڵام له نێو یاریگه‌ی خۆیان تا ئێستا ته‌نیا یه‌ك خاڵیان به‌ده‌ستهێنا.
ڤاڵڤێردی گوتیشی: بۆ ئه‌م یارییه مونیر حه‌دادی، میراندا و ماڵكۆم به‌شێوه‌یه‌كی باش مه‌شقه‌كانیان كردووه و پێشبینی ده‌كه‌م بۆ ئه‌م یارییه گۆڕانكاری و ئه‌نجامی چاوه‌ڕواننه‌كراو رووبدات، چونكه لیگانیس ناچارمان ده‌كات به بیركردنه‌وه و پلانێكی نوێ رووبه‌ڕوویان ببینه‌وه.
ڤاڵڤێردی ره‌تیشی كرده‌وه كه یه‌كسانبوونه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر جیرۆنا هیچ كاریگه‌رییه‌كی له‌سه‌ر یارییه‌كه‌ی لیگانیس هه‌بێت، گوتیشی: ئێمه خاوه‌نی تیپێكی باشین و ده‌توانین هه‌موو به‌ربه‌سته‌كان ببڕین.
ڤاڵڤێردی له باره‌ی خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی 2018، بۆچوونی خۆی ده‌ربڕی و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه خه‌ڵاته‌كه به هه‌ر یاریزانێك بدرێت هیچ له راستییه‌كه ناگۆڕێت كه مێسی باشترینی جیهانه.
ڤاڵڤێردی گوتیشی: من رێزم بۆ مۆدریچ هه‌یه و ساڵێكی باشی تێپه‌ڕ كرد، به‌ڵام ناكرێت خه‌ڵاتێك به نێوی باشترین یاریزانی جیهان هه‌بێت و نه‌درێته مێسی.
له باره‌ی به‌كارهێنانی سیسته‌می ڤار له لالیگا، ڤاڵڤێردی گوتی: ئه‌م ته‌كنه‌لۆژیایه بۆ لالیگا شتێكی نوێیه و دڵنیام به تێپه‌ڕبوونی كات به‌شێوه‌یه‌كی باش پێشده‌كه‌وێت.
ڤاڵڤێردی نیگه‌رانیشی ده‌ربڕی به‌هۆی ئه‌وه‌ی لێژنه‌ی سزایه‌كان تانه‌كه‌ی بارسێلۆنایان ره‌ت كردۆته‌وه و بۆ یارییه‌كه‌ی سبه‌ی لینگلێنت به‌شداریی ناكات.
ڤاڵڤێردی گوتیشی: جارێ ناتوانم دوای 5 یاری هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئاست و ئه‌نجامی تیپه‌كه‌م بكه‌م، له داهاتوو شته‌كان باشتر روون ده‌بێته‌وه.
له كۆتایی قسه‌كانیدا ڤاڵڤێردی هیوای زوو چاكبوونه‌وه‌ی بۆ ئیسكۆی ناوه‌راستكاری ریال مه‌درید خواست كه نه‌شته‌رگه‌ری بۆ كراوه و پێشبینی ده‌كرێت بۆ ماوه‌ی مانگێك دووربكه‌وێته‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه ڤاڵڤێردی گوتی: هیوادارم ئیسكۆ زوو چاك بێته‌وه و بتوانێت به‌شداریی كلاسیكۆ بكات كه له مانگی داهاتوو به‌ڕێوه ده‌چێت.