به‌رپرسێكی یه‌كێتی: ریفراندۆمیش نه‌بایه عێراق په‌لاماری ده‌داین
K24 - سلێمانی:
ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی به وه‌رچه‌رخانێكی مێژوویی داده‌نرێت له مێژووی كورد و كوردستان، مسته‌فا چاوڕه‌ش، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی, دوای ساڵێك تێپه‌ڕبوون له سه‌ر ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر ریفراندۆمیش نه‌بوایه حكوومه‌تی عێراق هه‌ر په‌لاماری كوردستانی ده‌دا، چونكه هیچ عێراقییه‌ك به‌وانه‌ی ئێستا و ئه‌وانه‌شی له داهاتوو دێن، چاویان به ئازادی كوردستان هه‌ڵنایه‌ت.
سەربەخۆیى, ئامانجى به‌رخودان و شۆڕشی گەلێکە، کە درێژایی مێژوو بۆ ئازادی و گه‌یشتن به مافه‌كانی قوربانی له پێناوداوه و چەندین داستانێشى بۆ ئەو ئامانجە تۆمارکردووە، محمەمەدى حاجى مەحمود یەکێکە لەو سەرکردانەى خەبات و قوربانییەکانى بۆ سەر بەخۆیی کوردستانە، هەر ئەمەش وای لێکردووە ئازارى قوربانییەکانى وەک دڕکێک لە جەستەیدا دەربهێنێت.
كوردستان به ئه‌نجامدانی ریفراندۆم بە هەموو جیهانی راگه‌یاند، کورد وه‌ك هه‌ر گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌كی ئه‌م جیهانه ده‌یه‌وێت دەوڵەت و کیانى خۆیی هەبێت، ئێستاش ئەنجامى ریفراندۆم وه‌ك کارتێکى بەهێز بۆ بەدێهێنانى خواست و مافه‌كانی، به پێچه‌وانه‌شه‌وه لە ھەر ئەگەرێکدا ده‌شێ کاری پێ بکرێت.
ساڵی رابردوو سەرکردایەتی سیاسی کوردستان بە بەشداری نوێنەری زۆرینەی لایەنەکان بڕیاری ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆییان دا، له 25ی ئه‌یلوولی 2017 پرۆسه‌كه به‌ڕێوه‌چوو و 92.7%ی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان به ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمیشه‌وه به به‌ڵێ ده‌نگیاندا بۆ سه‌ربه‌خۆیی.