وه‌سیه‌تی مامۆستا ئه‌مه‌ریكییه‌كه‌ی زانكۆی سۆران جێبه‌جێ ده‌كرێت
K24 – سۆران:
نیكۆلاس گیلبرت ریۆن، مامۆستای زانكۆی سۆران، كه له بنه‌ڕه‌تدا ئه‌مه‌ریكییه، 26 رۆژ به‌ر له ئێستا، به‌هۆی نه‌خۆشی دڵه‌وه كۆچی دوایی كرد و ئه‌مڕۆش له‌سه‌ر وه‌سیه‌تی خۆی له گۆڕستانی سۆران, ته‌رمه‌كه‌ی به خاك سپێردرا.
له باره‌ی دواخستنی به‌خاكسپاردنی ته‌رمه‌كه‌شی، كه له گۆڕستانی كریستیانه‌كانی سۆران رێوڕه‌سمی بۆ ئه‌نجامدرا، په‌یامنێری كوردستان 24 رایگه‌یاند، پێویست بوو ره‌زامه‌ندی ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی وه‌ربگیرێت بۆ ئه‌وه‌ی وه‌سیه‌ته‌كه‌ی جێبه‌جێ بكرێت.
هاوڕێیه‌كی نزیكی ئه‌و مامۆستا ئه‌مه‌ریكییه‌كه‌ش رایگه‌یاند، پێشتر نه‌خۆشی دڵی هه‌بووه و نه‌شته‌رگه‌ریی (قه‌سته‌ره‌ی) بۆ كراوه، به‌ڵام دواجار به‌هۆی نه‌خۆشی دڵه‌وه له سۆران كۆچی دوایی كرد.
دكتۆر نه‌هرۆ زاگرۆس، یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆی سۆران پێشتر رایگه‌یاند، نیكۆلاس داوای له هاوڕێكانی كردبوو، ئه‌گه‌ر له كوردستان كۆچی دوایی كرد، هه‌ر له سۆران به‌خاكی بسپێرن, بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌كه‌ی رازی بن، بڕیاره له سۆران به خاكی بسپێرن.
د. نیکۆڵاس ریۆن، له‌دایكبووی 28ى حوزه‌یران/ یۆنیۆی 1958ی ویلایه‌تی ئیلینۆیزی ئه‌مه‌ریكایه، خێزانداره و كچێكی هه‌یه، خاوه‌ن دوو بڕوانامه‌ی ماسته‌ره و ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه له زانكۆی سۆران وانه ده‌ڵێته‌وه.
وه‌ك هاوڕێ مامۆستاكانیشی بۆ كوردستان 24 باسی ده‌كه‌ن، زۆرجار به‌شداری كاری خۆبه‌خشی كردووه و ته‌نانه‌ت خۆیشی سه‌رپه‌رشتی زۆرێك له هه‌ڵمه‌ته خۆبه‌خشییه‌كانی كردووه.
ئ. م