ژماره‌ی "ژنه‌كانی" به‌غدادی ئاشكرا ده‌بێت
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 26/9/2018 سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له پارێزگای دیاله نھێنییه‌كی ئه‌بو به‌كر به‌غدادی، رێبه‌ری رێكخراوی داعشی ئاشكراكردووه‌و گوتوویه‌تی: "به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی پێشتر گوتراوه، 14 جار هاوسه‌رگیری كردووه".
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كه به پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی (بغداد اليوم)ـی گوتووه: "به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی كه‌وتووه‌ته ده‌ستمان، به‌غدادی په‌نای بۆ "فره‌ژنی" بردووه وسه‌ركرده‌كانی داعش و نزیكترین راوێژكاره‌كانییشی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته هانداوه".
ئه‌و سه‌رچاوه ئه‌منییه ده‌ڵیت: "به‌غدادی هه‌وڵیداوه بازنه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ پاراستنی درووست بكات و رێگه‌نه‌دات به هیچ بۆشاییه‌كی ناوخۆیی درووست بكات تا به‌و هۆیه‌وه كۆتایی پێنه‌هێنرێت".
هه‌روه‌ها ده‌ڵیت: "به‌غدادی 14 جار هاوسه‌رگیری كردووه، نه‌ك 4 جار وه‌ك ئه‌وه‌ی پێشتر راگه‌یێنرابوو، هه‌موو پاسه‌وان و سه‌ركرده‌كانی ده‌وروبه‌ریشی ئه‌وانه‌ن كه زیاتر له ژنێكیان هه‌یه و به فره‌ژنییه‌وه سه‌رقاڵی كردوون، به‌غدادی زۆر بایه‌خ به‌و پرسه ده‌دات و بۆ ئه‌وه‌ی ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی بۆ خۆی رابكێشێت و تواناكانی زیاتر بكات پاڵپشتی فره‌ژنی ده‌كات".