ئالێگری سووپاسی لیۆنێل مێسی ده‌كات
ئالێگری راهێنه‌ری یوڤێنتۆس له پرێس كۆنفرانسێك ستایشی لیۆنێل مێسی كاپتنی بارسێلۆنا ده‌كات و له باره‌ی یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌ویان له سێریا ئه‌ی به‌رامبه‌ر بۆلۆنێا وه‌ڵامی چه‌ند پرسیارێكی بۆ میدیاكان داوه‌ته‌وه.
لیۆنێل مێسی وه‌ك كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا مافی ده‌نگدانی بۆ باشترین راهێنه‌ری 2018 هه‌بووه، به‌مه‌ش ده‌نگی به هه‌ریه‌ك به (ڤاڵڤێردی، گواردیۆلا و ئالێگری) داوه.
ماسیملیانۆ ئالێگری له به‌رسیڤێكی رۆژنامه‌نووساندا خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی كه مێسی بۆ باشترین راهێنه‌ری 2018 ده‌نگی پێداوه، گوتیشی: سووپاسی مێسی ده‌كه‌م كه منی له نێو 3 باشترین راهێنه‌ر بۆ خه‌ڵاتی زه بێست به‌ربژێر كردووه.
له باره‌ی هۆكاری به‌شدارینه‌كردنی كریستیانۆ له مه‌راسیمی به‌خشینی خه‌ڵاتی زه بێست، ئالێگری گوتی: به‌هۆی فشاری دوو یاری له‌سه‌ریه‌كمان فرۆسینۆنی و بۆڵۆنیا كه هه‌ریه‌كه‌یان 2 رۆژی نێوان بووه، بۆیه كریستیانۆ ئاماده‌ی مه‌راسیمه‌كه‌ی له‌نده‌نی فیفا نه‌بوو.