فیفا ته‌نیا له كریستیانۆ توڕه‌یه و له مێسی خۆش بووه
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا، فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهانی (فیفا) پاساوه‌كه‌ی لیۆنێل مێسی په‌سه‌ند كردووه كه نه‌یتوانیوه ئاماده‌ی مه‌راسیمی به‌خشینی خه‌ڵاته‌كانی 2018 بێت، به‌ڵام له كریستیانۆ توڕه‌یه و بیانووه‌كه‌ی ئه‌وی بۆ به‌شدارینه‌كردن له مه‌راسیمه‌كه ره‌ت كردۆته‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی دووشه‌ممه‌ی رابردوو له له‌نده‌ن فیفا خه‌ڵاتی باشترینه‌كانی 2018ـی كرد، كه تێیدا له‌سه‌ر ئاستی پیاوان مۆدریچ بۆ یه‌كه‌مجار خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی ساڵی برده‌وه و دوای 10 ساڵ كۆتایی به قۆرخكاری كریستیانۆ و مێسی هێنا.
رۆژنامه‌ی ئیلموندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانیا، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه لیۆنێل مێسی ئاماده‌كاری بۆ به‌شداریكردن له مه‌راسیمه‌كه‌ی فیفا كرد بوو، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی كتوپڕ و به‌هۆی كێشه‌یه‌كی خێزانی نه‌یتوانی گه‌شتی له‌نده‌ن بكات و ئاماده‌ی مه‌راسیمه‌كه بێت و داوای لێبوردنیشی له به‌رپرسانی فیفا كردووه.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو كه كریستیانۆ رۆناڵدۆ ته‌نیا به‌هۆی ئه‌وه‌ی دڵنیا بووه خه‌ڵاته‌كه بۆ ئه‌و نابێت ئاماده‌ی مه‌راسیمه‌كه نه‌بووه، ئه‌وه‌ش به‌رپرسانی فیفای توڕه كردووه.