پێنتاگۆن: شه‌ڕى سوپاى ئێران و سووريا ناكه‌ين
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مه‌ريكا(پێنتاگۆن) رايگه‌ياند، بوونى سه‌ربازيى ئێران له سووريا ده‌رفه‌تى گه‌يشتن به چاره‌سه‌رى سياسى كه‌مده‌كاته‌وه و كێشه‌يه.
ياريده‌ده‌رى وه‌زيرى به‌رگرى ئه‌مه‌ريكا، رۆبرت ستورى كارم، له ميانه‌ى دانيشتنى كۆنگرێس بۆ تاوتوێكردنى ره‌وشى سووريا، رايگه‌ياند، بوونى ئێران له سووريا و ره‌فتاره پيسه‌كانى ده‌رفه‌تى گه‌يشتن به چاره‌سه‌رى سياسى كه‌مكردووه‌ته‌وه.
گوتيشى: ئێمه پێمان وايه چاره‌سه‌رى سياسى ده‌سته‌به‌رى شكستهێنانى يه‌كجاره‌كى داعش ده‌كات و رێگر ده‌بێت له گه‌ڕانه‌وه‌ى بۆ سه‌ر شانۆ.
گوتيشى: ئه‌مه‌ريكا شه‌ڕى سوپاى سووريا يان هێزه ئێرانييه‌كان له سووريا ناكات، به‌ڵام ئاماده‌يه به‌رگرى له خۆى بكات ئه‌گه‌ر هێرش بكرێته سه‌رى.
سه‌رچاوه: روسيااليوم
ئ.ر