حه‌وت كانديد بۆ پۆستى سه‌رۆكايه‌تى كۆمار ركابه‌رى ده‌كه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، محه‌ممه‌د حه‌لبووسى رايگه‌ياند، له كۆى 31 داواكار، ته‌نيا حه‌وت پاڵێوراو ده‌چنه كێبڕكێى به‌ده‌ستهێنانى پۆستى سه‌رۆكى كۆمارى عێراق.
حه‌لبووسى له دانيشتنى ئه‌مڕۆى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران راشيگه‌ياند، 31 پاڵێوراو داواكاريان پێشكه‌ش كردبوو بۆ خۆ پاڵاوتن و له‌و ژماره‌يه ته‌نيا 7 پاڵێوراويان ماونه‌ته‌وه.
روونيشيكرده‌وه، 14 پاڵێوراو پێويستييه‌كانيان بۆ ده‌رخستنى ئه‌زموون و شاره‌زايى سياسى نه‌خستبووه ڕوو. 9 پاڵێوراويشيان دوورخراونه‌ته‌وه و يه‌ك پاڵێوراويش خۆى پاشه‌كشێى كردووه.
حه‌لبووسى ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، پاڵێوراوه ره‌تكراوه‌كان ده‌توانن له ئه‌مڕۆوه تا رۆژى يه‌كشه‌ممه تانه له بڕيارى دوورخستنه‌وه‌يان بده‌ن.
بڕياره رۆژى 2ى تشرينى يه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌رى 2018 له دانيشتنێكى تايبه‌تى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌راندا هه‌ڵبژاردن بۆ پۆستى سه‌رۆكى كۆمارى عێراق بكرێت.