جیمی كاراگه‌ر: پۆگبا پیاو نییه و ته‌واویش نییه و بۆ كاپتنی ده‌ست نادات
جیمی كاراگه‌ر كاپتنی پێشووی یانه‌ی لیڤه‌رپوولی ئینگلیزی هێرشێكی توند ده‌كاته سه‌ر پۆڵ پۆگبا و به ناپیاو و كه‌سێكی خراپی وه‌سف ده‌كات.
له ئێستادا ناكۆكی و مشتومڕێكی توند كه‌وتۆته نێوان خۆزێ مۆرینهۆی راهێنه‌ری مانچێسته‌ر یوناتید و پۆڵ پۆگبا، كه به‌هۆیه‌وه ناوه‌راستكاره فره‌نساییه‌كه ره‌مزی كاپتنی لێ سه‌ندراوه‌ته‌وه.
جیمی كاراگه‌ر كه دوای وازهێنانی له یاریكردن، ئێستا له كه‌ناڵی سكای سپۆرتس شرۆڤه‌ی یارییه‌كان ده‌كات، له لێدوانێكدا بۆ پێگه‌ی موندۆی ئیسپانیا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه ئه‌گه‌ر مۆرینهۆش له یانه‌ی مان یونایتد بڕوات، كێشه‌كانی پۆگبا كۆتایی نایه‌ت، چونكه ئه‌و نه یاریزانێكی باشه و نه‌پیاویشه.
كارگه‌ر گوتیشی: كێشه‌ی پۆگبا له بیركردنه‌وه و تێگه‌یشتنیه‌تی، له دوو یاری رابردووی مانچێسته‌ر یونایتد گه‌وره‌ترین به‌ڵگه‌یه كه ئه‌م یاریزانه ته‌واو نییه.
كارگه‌ر ده‌شڵێت: پۆگبا ناتوانێت سوودی بۆ یانه‌یه‌كی وه‌ك بارسێلۆنا هه‌بێت و به‌كه‌لك نایه‌ت، چونكه ئه‌و یاریزانه ته‌نیا یاری بۆ خۆی ده‌كات، ته‌نیا پیاوێكی باشیش نییه، بۆیه هه‌رگیز بۆ كاپتنیش ده‌ست نادات.