كۆستا هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره له ریال مه‌درید ده‌كات
دیێگۆ كۆستا هێرشبه‌ری یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید پێش یارییه‌كه‌ی سبه‌ی له دێربی مه‌درید هه‌ڕه‌شه له یانه‌ی شایانه ده‌كات و هۆشدارییان ده‌داتێ كه به نیازی هیچ خاڵێكی یارییه‌كه مه‌بن.
بڕیاره سبه‌ی شه‌ممه له كاتژمێر 9:45 خوله‌كی شه‌و به كاتی هه‌ولێر، له یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ له دێربی مه‌درید، یانه‌كانی ریال مه‌درید و ئاتڵێتیكۆ مه‌درید به‌یه‌ك بگه‌ن.
پێش یارییه‌كه‌ی دێربی مه‌درید، دوایینجار ئه‌م دوویانه‌یه له جامی سووپه‌ری ئه‌ورووپا رووبه‌ڕووی یه‌كتربوونه‌وه، ئه‌وكات ئاتڵێتیكۆ مه‌درید به (4 ـ 2) گۆڵ شكستی به یانه‌ی ریال مه‌درید هێنا.
دیێگۆ كۆستا هێرشبه‌ری یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ی ماركا، رایگه‌یاند هه‌میشه ئاتڵێتیكۆ مه‌درید بۆ بردنه‌وه له ریال مه‌درید ئاماده‌یه و به‌ربژێری سه‌ره‌كیشه.
كۆستا گوتیشی: راسته ریال مه‌دریدیش توانای بردنه‌وه‌ی هه‌یه، به‌ڵام ئێمه ئاره‌زووییه‌كی گه‌وره‌مان بۆ بردنه‌وه‌ی دێربی مه‌درید هه‌یه.
رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی ریال مه‌درید و ئاتڵێتیكۆ مه‌درید له كاتێكدایه كه ئه‌م دوویانه‌یه له یاری پێشووتریان له لالیگا تیپه‌كه‌ی سیمیۆنی به 3 گۆڵی بێوه‌ڵام شكستی به یانه‌ی هۆیسكا هێنا و یانه‌ی شایانه‌ش به‌رامبه‌ر سێڤییا به 3 گۆڵی بێوه‌ڵام دۆڕا.