"پێرێز سووپرایزه‌كه‌ی گواستنه‌وه‌ی زستانه‌ی بۆ هانده‌ران ئاشكرا ده‌كات"
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست تۆڕی هه‌واڵی (رۆیته‌رز) كه‌وتووه، فلۆرێنتینۆ پێرێز ده‌یه‌وێت ئیدین هازارد بكاته سووپرایزی گواستنه‌وه‌ی زستانه‌ی داهاتوو.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه هازارد پێشوازی له ئۆفه‌ره‌كه‌ی ریال مه‌درید ده‌كات، به‌م هۆیه‌وه گرێبه‌سته نوێیه‌كه‌ی یانه‌ی چێڵسی ره‌ت كردۆته‌وه.
یانه‌ی ریال مه‌درید دوای ئه‌وه‌ی له یاری رابردووی له لالیگا به 3 گۆڵی بێوه‌ڵام به یانه‌ی سێڤییا دۆڕا فشارێكی زۆری كه‌وتۆته سه‌ر، ده‌ستبه‌رداربوون له كریستیانۆش ئه‌وه‌نده‌ی تر گوشاره‌كانی له‌سه‌ر سه‌رۆكی ریال مه‌درید زیاد كردووه.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی خستۆته ڕوو، كه چێڵسی ئاماده‌یی ده‌ربڕیوه به 200 ملیۆن یۆرۆ ده‌ستبه‌رداری ئیدین هازارد بێت، پێرێز به‌م نرخه رازییه و ده‌یه‌وێت به گواستنه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه هانده‌ران ئاشت بكاته‌وه و هاوسه‌نگی بۆ پێكهاته‌ی تیپه‌كه‌ی بگه‌ڕێنێته‌وه.
ئیدین هازارد ئه‌ستێره‌ی به‌لجیكا له ئێستادا له باشترین ئاستی خۆیدایه و له یاری رابردووش به گۆڵێكی ئه‌فسانه‌یی سه‌ركردایه‌تی بردنه‌ویه چێڵسی كرد له دژی لیڤه‌رپوول و یانه‌كه‌ی گه‌یانده قۆناخی داهاتووی جامی كاراباو.