سبه‌ی رۆژێكی ئاگرین ده‌بێت بۆ یانه زلهێزه‌كانی ئه‌ورووپا
به‌هێزترین رووبه‌ڕبوونه‌وه‌كانی خوله به‌هێزه‌كانی ئه‌ورووپا ده‌كه‌وێته سبه‌ی شه‌ممه، دێربی مه‌درید و دێربی رۆما به‌ڕێوه ده‌چێت، له له‌نده‌نیش چێڵسی و لیڤه‌رپوول به‌یه‌ك ده‌گه‌ن.
چێڵسی VS لیڤه‌رپوول
ئه‌م دوو یانه‌یه سبه‌ی شه‌ممه له كاتژمێر 7:30ـی ئێواره به كاتی هه‌ولێر له یاریگه‌ی ستامفۆرد بریج به یه‌ك ده‌گه‌ن، تا ئێستا له پرێمه‌رلیگ ئه‌م دوویانه تووشی هیچ شكستێك نه‌بوون، دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ریش ئه‌م دوویانه له جامی كاراباو له یاریگه‌ی ئانفیڵد به‌یه‌ك گه‌یشتن كه تێیدا یانه له‌نده‌نییه‌كه له یارییه‌كی دراماتیكی یه‌كه‌مین شكستی له‌م وه‌رزه تووشی لیڤه‌رپوول كرد و له پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ی دوورخسته‌وه.
ریال مه‌رید VS ئاتڵێتیكۆ مه‌درید
ئه‌م دوویانه‌یه سبه‌ی له كاتژمێر 9:45 خوله‌كی شه‌و به‌یه‌ك ده‌گه‌ن، پێش یارییه‌كه‌ی دێربی مه‌درید، دوایینجار ئه‌م دوویانه‌یه له جامی سووپه‌ری ئه‌ورووپا رووبه‌ڕووی یه‌كتربوونه‌وه، ئه‌وكات ئاتڵێتیكۆ مه‌درید به (4 ـ 2) گۆڵ شكستی به یانه‌ی ریال مه‌درید هێنا.رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی ریال مه‌درید و ئاتڵێتیكۆ مه‌درید له كاتێكدایه كه ئه‌م دوویانه‌یه له یاری پێشووتریان له لالیگا تیپه‌كه‌ی سیمیۆنی به 3 گۆڵی بێوه‌ڵام شكستی به یانه‌ی هۆیسكا هێنا و یانه‌ی شایانه‌ش به‌رامبه‌ر سێڤییا به 3 گۆڵی بێوه‌ڵام دۆڕا.
بارسێلۆنا VS بلباو
له گه‌ڕی حه‌وته‌می لالیگا، سبه‌ی شه‌ممه، له كاتژمێر 5:15 خوله‌كی ئێواره به كاتی هه‌ولێر، له یاریگه‌ی كامپ نوو بارسێلۆنا میوانداریی ئاتڵێتیك بلباو ده‌كات.
ئه‌م یارییه له كاتێكدایه كه هه‌ردوو یانه له ئێستادا فشارێكی زۆریان كه‌وتۆته سه‌ر و به نیازی ئه‌وه‌ن به سه‌ركه‌وتن له یارییه‌كه هانده‌رانیان ئاشت بكه‌نه‌وه، به‌و پێیه‌ی بارسا له دوایین یاری خۆی له لالیگا تووشی یه‌كه‌مین شتی بوو له‌م وه‌رزه، كاتێك له مه‌درید به یانه‌ی لیگانیسی دوایین پۆلینی ریزبه‌ندییه‌كه دۆڕا. له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی ئاتڵێتیك بلباو له بارودۆخێكی ئێجگار خراپ دایه و له كۆی 6 یاری 6 خاڵی كۆكردۆته‌وه و له پۆلێنی پازده‌یه‌می ریزبه‌ندی دێت.
رۆما VS لازیۆ
ئه‌م یارییه به دێربی رۆما ناسراوه، به‌و پێیه‌ی هه‌ردوویانه له پایته‌ختی ئیتاڵیا به‌یه‌ك ده‌گه‌ن، یارییه‌كه‌ش له كاتژمێر 4:00ـی ئێواره‌ی سبه‌ی شه‌ممه له نێو یاریگه‌ی گورگه‌كانی رۆما به‌ڕێوه ده‌چێت.
رۆما به كۆكردنه‌وه‌ی 8 خاڵ له پله‌ی ده‌یه‌م دێت، له به‌رامبه‌ردا لازیۆ به 12 خاڵ خانه‌ی چواره‌می ریزبه‌ندییه‌كه‌ی گرتووه.
یوڤێنتۆس VS ناپۆلی
ئه‌م یارییه له گه‌ڕی حه‌وته‌می سێریا ئه‌ی له كاتژمێر 7:00 ئێواره‌ی سبه‌ی شه‌ممه به‌ڕێوه ده‌چێت، ئه‌م یارییه سه‌رنجی میدیاكانی جیهانی راكێشاوه، به‌و پێیه‌ی یوڤێنتۆس رووبه‌ڕووی ناپۆلی ده‌بێته‌وه كه كارلۆ ئانچیلۆتی راهێنه‌رایه‌تی ئه‌و یانه‌یه ده‌كات، ناپۆلی به بردنه‌وه له‌م یارییه ده‌توانێت ژماره‌ی خاڵه‌كانی له پێشه‌نگی سێریا ئه‌ی له‌گه‌ڵ یوڤی یه‌كسان بكاته‌وه.