واشنتن: ئێران هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر دیپلۆماتكارانمان له عێراق و تۆڵه‌ش ده‌كه‌ینه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران و سوپای پاسداران تۆمه‌تبار ده‌كات به‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ سه‌ر نوێنه‌ران و دیپلۆماتكارانی وڵاته‌كه‌ی له عێراق، هۆشداری توندیش ده‌داته تاران و ده‌ڵێت: "تۆڵه ده‌كه‌ینه‌وه".
مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، ده‌ڵێت: "چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه هه‌ڕه‌شه‌كان بۆ سه‌ر كارمه‌ندانمان له عێراق زیادبوونه، سه‌رچاوه‌ی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ش حكوومه‌تی ئێران و فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران و میلیشیاكانن كه قاسم سوله‌یمانی فه‌ره‌مانده‌ی فه‌یله‌قه‌كه كۆنتڕۆڵی كردوون و هاوكاریان ده‌كات، چه‌ند جارێك رووداوی ته‌قه‌كردن به شێوه‌ی ناڕاسته‌وخۆ بۆ كۆنسوڵخانه‌ی گشتی ئه‌مه‌ریكا له به‌سره دووباره بوونه‌ته‌وه، به‌تایبه‌تیش له 24 كاتژمێری رابردوو".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، هۆشداری توندیش ده‌داته ئێران له‌سه‌ر هه‌ر هێرشێك كه بكرێته سه‌ر دامه‌زراوه ئه‌مه‌ریكییه‌كان له عێراق و گوتی: "بۆ ئێران روونبووه‌ته‌وه كه ئه‌مه‌ریكا راسته‌وخۆ وه‌ڵامی هێرشه‌كان ده‌داته‌وه كه ده‌كرێنه سه‌ر دامه‌زراوه ئه‌مه‌ریكییه‌كان".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "ئێران ئاگاداره له‌وه‌ی به‌رپرسیارێتی راسته‌وخۆ ده‌گرێته ئه‌ستۆ له ئه‌گه‌ری ئه‌نجامدانی هێرش و زیانگه‌یاندن به دامه‌زراوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ر شوێنێك بێت، چ راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن ئێران بێت، یان له رێگه‌ی میلیشیا په‌یوه‌ندیداره‌كان و نزیك له تاران بێت".
پێشتر هێزه‌ر ناوێرت، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته، بڕیاری داخستنی كۆنسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریكای له به‌سره ده‌ركردووه و كارمه‌ندانیشی كشاندووه، ئه‌وه‌ش به‌هۆی هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌منی بووه بۆ سه‌ر كۆنسوڵخانه‌كه.
هاوكات روونیشی ده‌كاته‌وه، خزمه‌تگوزارییه‌كانی كۆنسوڵخانه له‌لایه‌ن باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكاوه له به‌غدا دابین ده‌كرێت.
سه‌رچاوه: رووسیه‌لیه‌وم
ئ. م