"ئه‌مه‌ریكا كونسوڵخانه‌ی به‌سره‌ی له ترسی ئێران داخستووه"
K24 - هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی واشنتن پۆستی ئه‌مه‌ریكی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 29/9/2018 بڵاویكردووه‌ته‌وه، به‌هۆی زیادبوونی گرژییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران، مه‌ترسی كه‌وتووه‌ته سه‌ر نێرده دیپلۆماسییه‌كانی واشنتن له عێراق، هه‌ر ئه‌وه‌ش وای له ئه‌مه‌ریكا كردووه كونسوڵخانه‌كه‌ی له به‌سره داخات.
رۆژنامه‌كه روونیكردووه‌ته‌وه، داخستنی كونسوڵگه‌رییه‌كه كه یه‌كێكه له 3 ناوه‌نده‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا له عێراق، پاش دوو هێرشی مووشه‌كی بووه بۆ سه‌ر كونسوڵخانه‌كه له ماوه‌ی ئه‌م مانگه‌دا. هه‌ر چه‌نده مووشه‌كه‌كان جگه له چه‌ند زیانێكی كه‌می ماددی، زیانی گیانی نه‌بووه، به‌ڵام ئه‌و رووداوانه بووه‌ته هۆی زیاتركردنی گرژی نێوان واشنتن و تاران له‌وكاته‌ی هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق سه‌رقاڵی پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێن.
به‌درێژایی هه‌فته‌ی رابردوو به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكی، چه‌ندینجار هۆشدارییان دابووه ئێران كه ئه‌مه‌ریكا به‌هێز وه‌ڵامی هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌داته‌وه.
جۆن بۆڵتن، راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له‌وباره‌یه‌وه گوتبووی: "ئه‌گه‌ر ئێران به‌رده‌وام بێت له ته‌نگهه‌ڵچنین به ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی، دۆزه‌خی بۆ تاو ده‌ده‌ین".
رۆژنامه ئه‌مه‌ریكییه‌كه ده‌ڵێت: "ئه‌و جۆره مانۆڕانه وه‌ك شمشێر تیژكردنه و هاوشانی ئاماده‌كارییه‌كانی وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكایه بۆ سه‌پاندنی كۆمه‌ڵێك سزای نوێی ئابووری به‌سه‌ر ئێران‌دا له مانگی نۆڤه‌مبه‌ری داهاتوو كه كه‌رتی نه‌وتی ئه‌و وڵاته‌ش ده‌گرێته‌وه".