به ڤیدیۆ... سیسته‌می ڤار بووه به‌ربه‌ست له به‌رده‌م سه‌ركه‌وتنی بارسێلۆنا
له گه‌ڕی حه‌وته‌می لالیگا، بارسێلۆنا كه‌وته داوای یه‌كسانبوون و به گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌كیان له‌گه‌ڵ بلباو یارییه‌كه‌یان ته‌واو كرد.
بارسێلۆنا له نێو یاریگه‌ی كامپ نوو میوانداریی ئاتڵێتیك بلباوی كرد، له خوله‌كی 41 بلباو له رێگه‌ی ئۆسكار دی ماركۆس گۆڵی پێشكه‌وتنی تۆمار كرد.
دواتر بارسێلۆنا له گێمی دووه‌م به لێشاو هێرشی برد، له خوله‌كی 84 مونیر حه‌دادی به ئاسیستی مێسی ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه.
له خوله‌كه‌كانی كۆتایی سیسته‌می گۆڵێكی بارسێلۆنای ره‌ت كرده‌وه و ئه‌نجامه‌كه به گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌كیان كۆتایی هات.
بارسێلۆنا به 14 خاڵ به‌شێوه‌یه‌كی كاتی له پێشه‌نگ مایه‌وه، له به‌رامبه‌ردا بلباو به 7 خاڵ له پله‌ی پازده‌یه‌می ریزبه‌ندی لالیگا دێت.