مێسی هۆكاری ئه‌نجامه خراپه‌كانی یانه‌كه‌ی ئاشكرا كرد
دوای یه‌كسانبوونه‌كه‌ی بارسێلۆنا به‌رامبه‌ر بلباو، لیۆنێل مێسی بێده‌نگی شكاند و گله‌یی له هێڵی به‌رگری یانه‌كه‌ی كرد.
یانه‌ی بارسێلۆنا نه‌یتوانی له نێو یاریگه‌ی خۆی شكسته‌كه‌ی هه‌فته‌ی رابردووی به‌رامبه‌ر لیگانیس له‌بیر هانده‌رانی بباته‌وه، جارێكی دیكه له نێو یاریگه‌ی خۆیان هه‌وادارانیان نیگه‌ران كرد و به گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌ك له‌گه‌ڵ بلباو كه‌وته داوای یه‌كسانبوون.
لیۆنێل مێسی كاپتنی بارسێلۆنا كه له گێمی دووه‌م هاته نێو یاریگه و به ئاسیستێك یانه‌كه‌ی له شكست رزگار كرد.
لیۆ راسته‌وخۆ دوای یارییه‌كه راگه‌یاند كه ئه‌م وه‌رزه هێڵی به‌رگریان وه‌ك پێویست نییه، گوتیشی: پێویسته به‌رگریكارانمان به‌خۆیاندا بچنه‌وه و به‌شێوه‌یه‌كی باشتر رێكبخرێته‌وه.
ئه‌م قسانه‌ی مێسی له كاتێكدایه، بارسێلۆنا له كۆی 7 یاری ئه‌م وه‌رزه‌ی لالیگا 8 گۆڵی لێكراوه، له كاتێكدا بارسێلۆنا وه‌رزی رابردوو له گه‌ڕی نۆزده‌یه‌م 8 گۆڵی لێكرا بوو.
لیۆنێل مێسی له درێژه‌ی لێدوانه‌كانی گوتیشی: گرفته‌كانی ئێمه ڕوون و ئاشكرایه، ئه‌م وه‌رزه به به‌راوردی وه‌رزی پێشووتر گۆڵی زیاترمان لێ كراوه، بۆیه ده‌بێت باشتر بین.
مێسی ده‌شڵێت: ئه‌نجامه‌كانمان له ئاست هیوای ئێمه نییه، به‌ڵام یاریزانی باشمان هه‌یه و پێویسته هێمن بینه‌وه بیر له یارییه‌كانی داهاتوو بكه‌ینه‌وه و وه‌رزێكی درێژمان له‌به‌رده‌مه.
بارسێلۆنا به 14 خاڵ به‌شێوه‌یه‌كی كاتی له پێشه‌نگ مایه‌وه، له به‌رامبه‌ردا بلباو به 7 خاڵ له پله‌ی پازده‌یه‌می ریزبه‌ندی لالیگا دێت.