به ڤیدیۆ.. كڵۆپ گۆڕانكارییه‌كی كرد و ئاهه‌نگی له نێو یاریگه‌ی چێڵسی گێرا
لیڤه‌رپوول دوای شه‌ش بردنه‌وه‌ی له‌سه‌ریه‌ك له پرێمه‌رلیگ، ئه‌مڕۆ به‌رامبه‌ر چێڵسی كه‌وته داوی یه‌كسانبوون و به گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌كیان له‌گه‌ڵ جلشینه‌كانی له‌نده‌ن به‌رامبه‌ربوون.
چێڵسی 3 رۆژ له‌مه‌وبه‌ر سه‌ركه‌وتنه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ی لیڤه‌رپوولی وه‌ستاند له نێو ئانفیڵد لیڤه‌رپوولی له جامی كاراباو كرده ده‌ره‌وه، ئه‌مرۆش له پرێمه‌رلیگ ئه‌ستێره‌كانی ماوریسیۆ ساری راهێنه‌ری چێلسی له پرێمه‌رلیگیش سه‌ركه‌وتنه‌كانی تیپه‌كه‌ی یۆرگن كڵۆپیان وه‌ستاند.
چێڵسی له گه‌ڕی حه‌وته‌می پرێمه‌رلیگ له نێو یاریگه‌ی خۆی میوانداریی لیڤه‌رپوولی كرد، ئیدین هازارد هه‌ر وه‌ك 3 رۆژ له‌مه‌وبه‌ر دیسان گۆڵی له لیڤه‌رپوول كرد.
پاشان له خوله‌كی 89ـی گێمی دووه‌م دانیال ستۆریچ هێرشبه‌ری لیڤه‌رپوول ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه و خاڵه‌كانی له‌گه‌ڵ چێڵسی دابه‌ش كرد.
به‌م ئه‌نجامه‌ش لیڤه‌رپوول به كۆكردنه‌وه‌ی 19 خاڵ و به جیاوازی گۆڵ پێشه‌نگی پرێمه‌رلیگی بۆ مانچێسته‌ر سیتی چۆل كرد، له به‌رامبه‌ردا چێڵسی به 17 خاڵ له پله‌ی سێیه‌م جێگیر بوو.