عه‌بادی و فوئاد حسێن هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار تاوتوێ ده‌كه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
فوئاد حسێن، كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ سه‌رۆككۆماری عێراق، له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ره‌وشی سیاسی و هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆماری عێراق تاوتوێ ده‌كه‌ن.
نووسینگه‌ی عه‌بادی له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه: "له دیداره‌كه‌دا ره‌وشی سیاسی و پرسی ده‌نگدان له‌سه‌ر دیاریكردنی سه‌رۆك كۆماری عێراق له چه‌ند رۆژی داهاتوودا گفتوگۆی له‌باره‌وه كراوه".
هه‌روه‌ها ئاماژ به‌وه‌كراوه كه "عه‌بادی و فوئاد حسێن، هه‌نگاوه‌كانی پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراقیان تاوتوێكردووه‌و باسی گرنگیدان به پێداویستییه‌كانی هاووڵاتیان و بنیاتنانه‌وه‌و ئاوه‌دانكردنه‌وه و ره‌خساندنی ده‌رفه‌تی كار و ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌شیان كردووه كه له شه‌ڕی دژی داعش به‌ده‌ستهاتوون. جگه له‌وه قسه‌یان له‌باره‌ی سه‌قامگیریی و په‌یوه‌ندییه ده‌ره‌كییه‌كانیش كردووه".
بڕیاره رۆژی 2/10/2018 ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری عێراق كۆببێته‌وه‌و فوئاد حسێن یه‌كێك له كاندیده به‌ھێزه‌كانه بۆ وه‌رگرتنی پۆسته‌كه.
یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانیش پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ناو حزبه‌كه به‌رهه‌م ساڵحی بۆ ئه‌و پۆسته كاندیدكردووه، هه‌ر چه‌نده له خولی پێشوودا نه‌یتوانی به‌سه‌ر فوئاد مه‌عسومدا سه‌ركه‌وێت.