رامۆس دوای یارییه‌كه‌ی دێربی مه‌درید به نیگه‌رانه‌وه چی گوت؟
دوای ئه‌وه‌ی ریال مه‌درید نه‌یتوانی له دێربی مه‌درید سه‌ركه‌وتوو بێت و سوود له یه‌كسانبوونه‌كه‌ی بارسێلۆنا وه‌ربگرێت، سێرخیۆ رامۆس كاپتنی ریال مه‌درید دڵته‌نگی خۆی بۆ میدیاكان راگه‌یاند و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه هێرشبه‌ره‌كانی یانه‌كه‌ی گۆڵیان لێ ون بووه.
شه‌وی رابردوو له یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ ریال مه‌درید میوانداریی ئاتڵێتیكۆ مه‌دریدی هاوشاری كرد و یارییه‌كه‌ش به یه‌كسانبوون به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات.
رامۆس له لێدوانێكدا گوتی: به‌داخه‌وه ئه‌مشه‌ویش نه‌مانتوانی سوود له یه‌كسانبوونه‌كه‌ی بارسێلۆنا وه‌ربگرین و پێشه‌نگی لالیگا بگرین، چونكه ئه‌گه‌ر له دێربی مه‌درید سه‌ركه‌وتوو باین به 2 خاڵ پێش بارسێلۆنا ده‌كه‌وتین و لوتكه‌ی لالیگامان ده‌گرت.
رامۆس گوتیشی: ئێمه یارییه‌كی باشمان كرد به‌س به داخه‌وه نه‌مانتوانی 3 خاڵی یارییه‌كه به‌ده‌ست بهێنین، به‌ڵام داوا له یاریزانه‌كان ده‌كه‌م كاتی به‌خۆداچوونه‌وه‌یه.
رامۆس له لێدوانه‌كه‌یدا ستایشی دانی سیبایۆسی كرد و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه هه‌ر كاتێك ئه‌و یاریزانه دێته نێو یاریگه هاوكارییه‌كی باشی تیپه‌كه‌ی ده‌كات.
رامۆس له به‌رسیڤێكی رۆژنامه‌نووساندا ره‌تی كرده‌وه كه هیچ قسه‌یه‌كی تایبه‌تی له‌گه‌ڵ ئانتوان گریزمانی هێرشبه‌ری ئاتڵێتیكۆ مه‌درید كرد بێت و گوتی: ئێمه جگه له ڕێز هیچ شتێكی دیكه له نێوانماندا نییه.