لێدوانه‌كانی راهێنه‌ری بلباو له باره‌ی مێسی میدیاكانی هه‌ژاند
دوای یه‌كسانبوونه‌كه‌ی بارسێلۆنا به‌رامبه‌ر بلباو، ئیدواردۆ بیریزۆ راهێنه‌ری بلباو جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه تووشی شۆك بووه به‌هۆی ئه‌وه‌ی ڤاڵڤێردی مێسی له‌سه‌ر كورسی یه‌ده‌گ داناوه، ده‌شڵێت: من 2 رۆژبوو ئاماده‌كاریم بۆ راگرتنی مێسی كرد بوو، به‌ڵام له گێمی یه‌كه‌م چاوه‌كانم خسته سه‌ر عوسمان دێمبلی.
بارسێلۆنا له نێو یاریگه‌ی كامپ نوو میوانداریی بلباوی كرد، یارییه‌كه‌ش به گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌كیان كۆتایی هات، تاكه گۆڵه‌كه‌ی بارسا مونیر حه‌دادی به به ئاسیستی مێسی تۆماری كرد.
دوای یارییه‌كه، بیریزۆ راهێنه‌ری بلباو گوتی: پێش یارییه‌كه من میكیل بالێنزیاگی به‌رگریكارم بۆ چاودێریكردنی مێسی ته‌رخان كرد بوو، به‌ڵام كاتێك بینیم له گێمی یه‌كه‌م ڤاڵڤێردی مێسی له‌سه‌ر كورسی یه‌ده‌گ داناوه، تووشی شۆك بووم، بۆیه یه‌كسه‌ر پلانه‌كه‌م گۆڕی، ئه‌و یاریزانه‌ی بۆ چاودێریكردنی مێسی ته‌رخانم كرد بوو داوام لێ‌كرد چاودێری دێمبلی بكات و كاره‌كه‌شی به سه‌ركه‌وتوو ئه‌نجام دا.
بیریزۆ له به‌رسیڤێكی رۆژنامه‌نووساندا ئاشكرای كرد كه ئه‌وان ویستیان له سه‌ره‌تاوه فشار له بارسێلۆنا دروست بكه‌ن تا زوو ده‌ستی خۆیان بوه‌شێنن و زیانیان پێبگه‌یه‌نن.
بیریزۆ گوتیشی: جگه له‌و گۆڵه‌ی ماركۆس تۆماری كرد ده‌رفه‌تی گۆڵی زیاتریشمان هه‌بوو به‌ڵام یاریزانه‌كان له‌ده‌ستیان دا.
راهێنه‌ری بلباو له باره‌ی نهێنی به‌رپه‌چدانه‌وه‌ی لێدانه راسته‌وخۆیه‌كه‌ی مێسی له گێمی دووه‌م گوتی: ئه‌گه‌ر مێسی لێدانی راسته‌وخۆ جێ به‌جێ بكات، راستییه‌كه‌ی ده‌بێت بیر له هه‌زاران بیركردنه‌وه و رێگا بكه‌یت بۆ ئه‌وه‌ی به‌ربه‌ست بۆ لێدانه‌كه‌ی مێسی دروست بكه‌یت، سووپاس بۆ خوا من توانیم ئه‌م كاره بكه‌م.