هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د هه‌ڵوێستی خۆی له باره‌ی پۆستی سه‌رۆك كۆمار راگه‌یاند
K24 - هه‌ولێر:
هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا، هه‌ڵوێستی خۆی له باره‌ی كاندیدانی پۆستی سه‌رۆك كۆمار راگه‌یاند.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه، پارتی و یه‌كێتی وه‌كو دوو هێزی سه‌ره‌كی هه‌میشه به یه‌كهه‌ڵوێستی ده‌ستكه‌وته‌كانییان بۆ گه‌لی كوردستان به‌ده‌ستهێناوه.
هه‌ر له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه، خه‌ریكه كاندیده‌كان بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار یه‌كڕیزی كورد تێكده‌دات و ده‌ڵێت: "به‌باشی ده‌زانم رێككه‌وتن هه‌بێت له‌سه‌ر یه‌ك كاندید بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش، له‌لایه‌ن هه‌موو نوێنه‌رانی هێزه سیاسییه‌كانی كوردستان له به‌غدا ئه‌و كاندیده ده‌ستیشان بكرێت".
هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ده‌ڵێت: "هیچ كه‌س و لایه‌نێك بۆی نییه به‌ناوی منه‌وه لێدوان بدات. بۆچونی نه‌گۆڕی منیش له‌سه‌ر بابه‌تی سه‌رۆك كۆماری عێراق ئه‌وه‌یه كه لێره‌وه به‌هه‌موو لایه‌كی رائه‌گه‌یه‌نم".