ریال مه‌درید به‌بێ 4 یاریزانی سه‌ره‌كی رووبه‌ڕووی سیسكا مۆسكۆ ده‌بێته‌وه

به‌فه‌رمی ریال مه‌دریدی ئیسپانیا به‌بێ چوار یاریزانی سه‌ره‌كی رووبه‌رووی سیێسكا مۆسكۆ ده‌بێته‌وه.
ریال مه‌درید رۆژی یه‌كشه‌مه گه‌شتی بۆ رووسیا كرد و رۆژی سێشه‌مه له یارییه‌كانی گه‌ڕی دووه‌می چامپیۆنزلیگ رووبه‌رووی سیێسكا مۆسكۆی رووسی ده‌بێته‌وه.
جولیان لوپیتیخی بۆ ئه‌م یارییه هه‌ریه‌كه له گاریس به‌یل و سێرخیۆ رامۆسی دوورخسته‌و‌ه، گاریس به‌یل له دواین یاریی لالیگا به‌رامبه‌ر ئاتڵێتیكۆ مه‌درید به‌ناچاری و به‌هۆی پێكان یاریگای جێهێشت.
له لایه‌كی دیكه لوپیتیخی هه‌ردوو یاریزان مارسێلۆ و ئیسكۆی دوور خستووه‌ته‌وه و ئه‌وانیش به‌هۆكاری جیاواز ناتوانن یاریی بكه‌ن.
له پێكهاته‌كه‌ی ریال مه‌درید كارڤاخالی به‌رگریكاری باڵی راست ده‌بینرێت، هه‌روه‌ها ئۆردیۆزۆلاش دوای دوو یاریی دابڕان ناوی له پێكهاته‌كه هاتووه،
ریال مه‌درید له گه‌ڕی دووه‌می كۆمه‌ڵه‌ی حه‌فته‌م رۆژی سێشه‌مه كاتژمێر 10:00ـی شه‌و به‌كاتی هه‌ولێر ده‌بێته میوانی سیێسكا مۆسكۆ.
.jpg)