سه‌رۆكی فیفا هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی توند له‌ ئێران ده‌كات

هه‌شت مانگه‌ فیفا چاوه‌رێ ده‌كه‌ن تا ئێران ئه‌م به‌ڵێنه‌ جێبه‌جێ بكه‌ن

جیانی ئینفانتینۆ سەرۆکی فیفا هەرەشە لە بەرپرسانی وەرزشی ئێران دەکات، به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته‌ پابه‌ند نه‌بوون به‌ به‌ڵێنه‌كانیان.

دوای ئەو سەردانەی ئەم دواییەی سەرۆکی فیفا بۆ ئێران کە لەم سەردانەیدا چاوی بە حەسەن روحانی سەرۆکی ئێران کەوت، داوای لێکردبوو کە رێگە بە ئافرەتان بدرێت بۆ چوونی ناو یاریگەکان و بینینی یارییەکان و ئەمانیش بەڵێنیان دابوو کە ئەم کێشەیە چارەسەر بەکرێت، بەڵام دوای هەشت مانگ و جێ بە جێ نەکردنی ئەم داوایەی فیفا.

 ئینفانتینۆ هەرەشە لە بەرپرسانی ئەم وڵاتە دەکات کە تووشی سزای قورس دەبنەوە، هەربۆیە حکومەتی ئێران داوای لە بەرپرسە وەرزشیەکان کردووە بە زووترین کات ئەم کێشەیە چارەسەر بکەن.

لە دوای ساڵی 1979 حکومەتی ئێران رێگری لە چوونی ئافرەتان دەکات بۆ نێو یاریگەکان و ئەمەش نارەزایەتی زۆری لێکەوتۆتەوە، بۆیە فیفا داوا دەکات کە مافی ئەوان پێشێل نەکرێت.