دیزاینه‌ری مۆزه‌خانه‌ی لوڤه‌ری پاریس سه‌ردانی كوردستان ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
(دیدی په‌ی)، ته‌لارسازی به‌ناوبانگی جیهان و دیزاینه‌ری مۆزه‌خانه‌ی لوڤه‌ری به‌ناوبانگی پاریس سه‌ردانی زانكۆی ئه‌مه‌ریكی كوردستان له دهۆك ده‌كات.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی زانكۆكه، دیدی په‌ی له‌و سه‌ردانه‌یدا، زانكۆی ئه‌مه‌ریكی كوردستان له دهۆك به‌سه‌رده‌كاته‌وه و له‌گه‌ڵ قوتابییانی به‌شی ته‌لارسازی و دیزاین و دیكۆر و دواتریش له‌گه‌ڵ ئه‌ندازیار و ته‌لارسازه‌كانی شاری دهۆك كۆده‌بیته‌وه.
(دیدی په‌ی) له چه‌ندین پرۆژه‌ی دیاری ته‌لارسازی، هاوكاری (ئای ئێم په‌ی) باوكی كردووه و كارییان له چه‌ندین مۆزه‌خانه و ته‌لاری به‌ناوبانگی جیهان كردووه، له‌وانه‌ش مۆزه‌خانه‌ی لوڤه‌ر له پاریس، گه‌له‌ری نیشتمانی هونه‌ری له واشنتن و مۆزه‌خانه‌ی ئیسلامی له ده‌وحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ر.
ئه‌و ته‌لارسازه به‌ناوبانگه‌ی جیهان، تا ئێستا چه‌ندین خه‌ڵاتی گه‌وره‌ی بواری ته‌لارسازی له‌سه‌ر ئاستی جیهان پێ به‌خشراوه.
ئ. م