هاری كه‌ین: بردنه‌وه له بارسێلۆنا قورس نییه
هاری كه‌ین هێرشبه‌ری یانه‌ی تۆتێنهام له لێدوانێكدا پێش یارییه‌كه‌ی سبه‌ی به‌رامبه‌ر بارسێلۆنا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه له توانایاندا هه‌یه له به‌رده‌م هانده‌رانیان و له نێو یاریگه‌ی خۆیان شكست به بارسێلۆنا بهێنن.
هاری كه‌ین كاپتنی یانه‌ی تۆتێنهام له پرێس كۆنفرانسێك له باره‌ی رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی بارسێلۆنا گوتی: ئه‌گه‌ر به وریایی و هێزه‌وه به‌ره‌نگاری بارسێلۆنا ببینه‌وه ده‌توانین سه‌ركه‌وتوو بین.
هاری كه‌ین گوتیشی: ده‌زانم رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی بارسێلۆنا یه‌كێك ده‌بێت له قورسترین یارییه‌كانی ئه‌م گرووپه، به‌ڵام بردنه‌وه‌ش له‌و یانه‌یه زۆر قورس نییه و نابێت بترسین.
هاری كه‌ین ده‌شڵێت: راسته ئێمه بۆ ئه‌م یارییه زنجیره‌یه‌ك پێكان یه‌خه‌ی گرتووین، به‌ڵام ئێمه خاوه‌نی تیپێكی باشین و له پێشكه‌تن داین.
یانه‌ی تۆتێنهام له یه‌كه‌مین یاری ئه‌م وه‌رزه‌ی به 2 گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك به یانه‌ی ئینته‌ر میلان دۆڕا، له به‌رامبه‌ردا بارسێلۆنا به 4 گۆڵی بێوه‌ڵام شكستی به ئایندهۆڤن هێنا.