پۆچیتینیۆ: ته‌نیا به یه‌ك رێگا ده‌توانیت مێسی رابگریت
پۆچیتینیۆ راهێنه‌ری یانه‌ی تۆتێنهام له پرێس كۆنفرانسێك له باره‌ی رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی بارسێلۆنا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت سه‌ركه‌وتوو بن ده‌بێت وریا بن و نه‌ترسن، ده‌شڵێت: ته‌نیا یه‌ك پلان بۆ راگرتنی لیۆنێل مێسی هه‌یه.
ماوریسیۆ پۆچیتینیۆ له باره‌ی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی له چامپیۆنزلیگ به‌رامبه‌ر بارسێلۆنا گوتی: راسته بارسێلۆنا یانه‌یه‌كی گه‌وره‌یه، به‌ڵام یاری تۆپی پێ فیلم و دراما نییه تا هه‌موو شته‌كان روون بێت، هه‌موو شتێك به‌ستراوه‌ته‌وه به ئاماده‌كاری و ته‌ركیز و بیروهۆشی یاریزانان، پێویسته له به‌رامبه‌ره‌كه‌ت نه‌ترسیت، به‌ڵكو دڵخۆش بیت و به‌گه‌شبینییه‌وه به‌ره‌نگارییان بیته‌وه، ئه‌مه تاكه رێگا و داواكاری منه له یاریزانه‌كانم.
له به‌رسیڤێكدا له باره‌ی ئه‌وه‌ی كه ده‌گوترێت تۆ نزیكی له‌وه‌ی ببێته راهێنه‌ری بارسێلۆنا و مه‌شق به مێسی بكه‌یت؟ پۆچیتینۆ به پێكه‌نینه‌وه وه‌ڵامی دایه‌وه و گوتی: هه‌ركاتێك مێسی چووه یانه‌ی ئیسپانیۆل، منیش ده‌بمه راهێنه‌ری بارسێلۆنا.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه پۆچیتینیۆ راهێنه‌ری تۆتێنهام له باره‌ی چۆنێتی راگرتنی لیۆنێل مێسی، گوتی: ئه‌م بابه‌ته لای من زۆر روون و ئاشكرایه كه ته‌نیا یه‌ك رێگه هه‌یه، ئه‌ویش پێویسته سه‌رچاوه‌ی گه‌یشتن تۆپ بۆ مێسی بپچڕێنێت و له نزیك لیۆ یاری بكه‌یت و مه‌ودای یاریكردنی له‌به‌رده‌می ته‌سك بكه‌یته‌و، ئه‌گه‌رنا مێسی باشترین یاریزانی جیهانه و ده‌توانێت هه‌موو شتێك بگۆڕێت، به‌ڵام ئێمه‌ش خاوه‌نی تیپێكی باشین.