ترەمپ: ئەگەر ئێمە نەبین سعوودییە لە دوو هەفتەدا دەڕوخێت
K24 – ههولێر:
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دەڵێت، ئەگەر سوپای ئەمەریکا نەبێت، سعوودییە لە ماوەی دوو هەفتەدا دەڕوخێت.
لە لێدوانێکی بۆ گردبوونەوەیەکی جەماوەریی لە ویلایەتی مێسیسپی، ترەمپ رایگەیاند: "ئێمە سعوودییە دەپارێزین، وە من پاشا سەلمانم خۆشدەوێت".
ترەمپ دەشڵێت: "بەڵام بە پاشام گووت، پاشا، ئێمە تۆ دەپارێزین دەنا لە ماوەی دوو هەفتە لەوێ نامێنیت. دەبێت پارەی سوپاکەت بدەیت".
ئەم قسانەی سەرۆکی ئەمەریکا لەکاتێکدایە، رۆژی شەممەی رابردوو، دۆناڵد ترەمپ و پاشا سەلمان پەیوەندییەکەی تەلەفونیان ئەنجامدا و چەند پرسێکیان تاوتوێکرد.
سەرچاوە: ئاڕ تی
H.J