به ڤیدیۆ.. له رووداوێكی هاتووچۆدا له چوارقوڕنه هاووڵاتییه‌ك گیانی له‌ده‌ستدا
K24 - راپه‌ڕین:
له رووداوێكی هاتووچۆدا، له‌سه‌ر رێگه‌ی چوارقوڕنه - گردجان له ده‌ڤه‌ری راپه‌ڕین، كه‌سێكی ته‌مه‌ن 60 ساڵان گیانی له‌ده‌ستدا و 3ی دیكه‌ش به سه‌ختی برینداربوون.
رووداوه‌كه دوێنی سێشه‌ممه، 2ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2018 روویداوه و رووداوه‌كه له نێوان ئۆتۆمبێلێكی جۆری نیسان سەنی و بارهه‌ڵگرێك بووه، كاتێك بارهه‌ڵگره ویستوویه‌تی بچێته ناو یه‌كێكی له كارگه‌كانی بلۆك، به‌ڵام ئۆتۆمبێله بچووكه‌كه خۆی پێدا ده‌كێشێت.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان 24 له ده‌ڤه‌ری راپه‌ڕین، وێڕای ئه‌وه‌ی كه‌سێك ته‌مه‌ن 60 ساڵان گیانی له‌ده‌ستداوه، 3 سه‌رنشینی دیكه‌ش به سه‌ختی بریندارن، كه سه‌رجه‌میان سه‌رنشینی نیسان سه‌نییه‌كه بوونه.
ئێستاش برینداران له نه‌خۆشخانه‌ن و له ژێر چاودێری وردی پزیشكیدان.
ئ. م