ئه‌سه‌د واده‌ی كۆتاییهاتنی جه‌نگ راده‌گه‌یه‌نێت
K24 - هه‌ولێر:
به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكی سووریا باسی كۆتاییهاتنی جه‌نگ له وڵاته‌كه‌ی و گۆڕینی بنه‌ماكانی یارییه سیاسییه‌كه به‌ته‌واوه‌تی ده‌كات.
به‌شار ئه‌سه‌د له لیدوانێكدا كه رۆژنامه‌ی "الشاهد"ـی كوه‌یتی بڵاویكردووه‌ته‌وه ده‌ڵێت: "ژماره‌یه‌ك وڵاتی عه‌ره‌بی پلان داده‌نێن و ئاماده‌كاریی ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌كانیان له دیمه‌شق بكه‌نه‌وه، شاندی وڵاته عه‌ره‌بییه‌كانیش یه‌ك له دوای یه‌ك دێن و ئاماده‌كاریی بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تیه‌كانیان ده‌كه‌ن".
ئه‌سه‌د گوتوویه‌تی: "به‌مزووانه په‌رده له‌سه‌ر ئه‌و جه‌نگه تیرۆریستییه هه‌ڵده‌ماڵرێت و یارییه سیاسییه‌كه ده‌گۆڕێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه سووریا ده‌گه‌ڕێته‌وه به‌ره‌ی نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب و پاڵپشتی سه‌رجه‌م پرسه‌كانی ده‌كات وه‌ك پێشتر".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "ده‌ست به بونیاتنانه‌وه‌ی كارگه‌كان و پاڵپشتیكردنی كۆمپانیاكان ده‌كه‌ینه‌وه به هه‌موو شێوه‌كانی، چ ناوخۆیی بن یان هاوبه‌ش بن له‌نێوان سووریه‌كان و عه‌ره‌ب و بیانییه‌كاندا".
ئه‌سه‌د ده‌ڵێت: "بایه‌خمان بۆ كشتوكاڵ زیاتر ده‌كه‌ین و باشترین جۆره‌كانی میوه و سه‌وزه له ناوچه‌كه‌دا به‌رهه‌م ده‌هێنین و ره‌وانه‌ی بازاڕه‌كانی جیهانی ده‌كه‌ین".
قسه‌كانی ئه‌سه‌د له كاتێكدایه له مانگی نۆڤه‌مبه‌ری ساڵی 2012 وه تا ئێستا ئه‌ندامێتی سووریا له كۆمكاری عه‌ره‌بی هةڵپه‌سێردراوه‌و وڵاتانی عه‌ره‌بی گه‌مارۆی ئابووری و سیاسیان به‌سه‌ر دیمه‌شقدا سه‌پاندووه.