حه‌لبووسی ده‌ستی به هه‌ڕه‌شه‌كردن كرد
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 4/10/2018 محه‌مه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند: "لێپرسینه‌وه له گه‌نده‌ڵكار و پیلانگێڕه‌كان ده‌كه‌ین و به‌وانه‌یان ده‌ستپێده‌كه‌ین كه خۆیان به نوێنه‌ری پێكهاته‌ی سوننه‌ی عێراق ده‌زانن.
حه‌لبووسی له تویتێكی تویته‌ردا نوسیوویه‌تی: "به‌ڵێن و په‌یمان بێت، لێپرسینه‌وه‌و دادگایی ئه‌و كه‌سانه بكه‌ین كه پیلانگێڕییان كردووه‌و ناپاك بوون، به‌وانه‌شیان ده‌ستپێده‌كه‌ین كه خۆیان به نوێنه‌ری سوننه‌كان ده‌زانن".
ساڵانێكه ژماره‌یه‌كی زۆری به‌رپرسانی عێراق به گه‌نده‌ڵی و به‌هه‌ده‌ردانی سامانی عێراق و ده‌ست تێكه‌ڵكردن له‌گه‌ڵ تیرۆریستان تۆمه‌تبار ده‌كرێن، به‌ڵام په‌رله‌مان و حكوومه‌ته‌كانی پێشوو نه‌یانتوانیووه لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكه‌ن.