رێژه‌ی ده‌نگ و ژماره‌ی كورسی لایه‌نه‌كان به گوێره‌ی ئه‌نجامی به‌رایی به‌مجۆره‌یه
K24 - هه‌ولێر:
كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی له هه‌رێمی كوردستان، ئه‌نجامی به‌رایی هه‌ڵبژاردنی 30ی ئه‌یلوولی رایگه‌یاند.
هه‌ندرێن محه‌مه‌د، سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی له هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند، ئه‌وه‌ی بڵاوكراوه‌ته‌وه ته‌نها 85%ی ده‌نگه‌كانه، دووپاتی له‌وه‌ش كرده‌وه، هه‌ندێك سكاڵا هه‌یه پێویستی به كات و لێكۆڵینه‌وه هه‌یه.
به گوێره‌ی ئه‌نجامی به‌رایی كۆمیسیۆنیش كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 4ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2018 راگه‌یه‌ندرا، ژماره و رێژه‌ی ده‌نگ و كورسی لایه‌نه‌كان به‌م جۆره‌یه.
پارتی دیموكراتی كوردستان 595 هه‌زار و 592 ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه و و ده‌كاته 43.92%ی ده‌نگه‌كان و ژماره‌ی كورسییه‌كانی ده‌گاته 44 كورسی.
یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانیش، 287 هه‌زار و 575 ده‌نگی هێناوه و به رێژه‌ی 21.2%ی ده‌نگه‌كانه و 21 كورسی به‌ده‌ستهێناوه.
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له پله‌ی سێیه‌مه و 164 هه‌زار و 336 ده‌نگ و 12.12%ی ده‌نگه‌كانی هێناوه و ژماره‌ی كورسییه‌كانیشی، 12 كورسییه.
نه‌وه‌ی نوێش چواره‌مه و 113 هه‌زار و 297 ده‌نگی هێناوه و 8.4%ی ده‌نگه‌كان و 8 كورسی به‌ده‌ستهێناوه.
كۆمه‌ڵی ئیسلامی 94 هه‌زار و 992 ده‌نگی هێناوه و رێژه‌كه‌ی 7%ـه و 7 كورسی ده‌بێت.
به‌ره‌و ئیسڵاح 69 هه‌زار و 477 ده‌نگ به رێژه‌ی 5.1%، ته‌نها 5 كورسی به‌ده‌ستهێناوه.
لیستی سه‌رده‌م 13 هه‌زار و 708 ده‌نگ و رێژه‌كه‌ی 1%ی ده‌نگه‌كانه و یه‌ك كورسی هێناوه.
ئازادی 7 هه‌زار و 69 ده‌نگ رێژه‌كه‌ی ده‌كاته 0.52%ی ده‌نگه‌كانه و یه‌ك كورسی به‌ده‌ستهێناوه.
هاوپه‌یمانی 6 هه‌زار و 886 ده‌نگ و رێژه‌كه‌ی 0.5%ی ده‌نگه و یه‌ك كورسی ده‌هێنێت.
پارتی پارێزگاران 3 هه‌زار و 28 ده‌نگه و به رێژه‌ی 0.02%ی ده‌نگه‌كانه و نه‌گه‌یشتووه‌ته ئه‌و ئاسته‌ی كورسی به‌ده‌ست بهێنێت.
تا ئێستا كۆمیسیۆن هیچ واده‌یه‌كی بۆ راگه‌یاندنی ئه‌نجامی فه‌رمی و كۆتایی هه‌ڵبژاردنی ده‌ستنیشان نه‌كردووه و رایگه‌یاند، یه‌كلاكردنه‌وه‌ی سكاڵاكان، كه ژماره‌یان 1045 سكاڵایه، كاتی زۆر ده‌وێت.
ئ. م