ئه‌ردۆغان: ریفراندۆم ئه‌نجام ده‌ده‌ین
K24 - هه‌ولێر:
ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆككۆماری توركيا رايگه‌ياند، بۆ يه‌كلاكردنه‌وه‌ى پرسى چوونه ناو يه‌كێتى ئه‌وروپا, ريفراندۆم ئه‌نجام ده‌ده‌ين.
ئه‌ردۆغان له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵى ته‌ره‌ته ئينگليزى، گوتى: "ئه‌گه‌ر دانووستانه‌كانمان له‌گه‌ڵ يه‌كێتى ئه‌وروپا به‌م جۆره بن، ئێمه ريفراندۆم ئه‌نجام ده‌ده‌ين".
گوتيشى: "ئه‌گه‌ر ببينه ئه‌ندامى يه‌كێتى ئه‌وروپا، توركيا زۆر شتى پێ ده‌بێت بۆ یه‌كێتییه‌كه".
چه‌ندین ساڵه توركیا هه‌وڵ ده‌دات، یه‌كێتی ئه‌وروپا رازی بكات به‌وه‌ی وه‌كو ئه‌ندامێكی یه‌كێتییه‌كه قه‌بووڵی بكه‌ن، به‌ڵام تا ئێستا هه‌وڵه‌كان هیچ ئاكامێكیان نه‌بووه.
ئ. م