یەكێتی ئەنجامەكانی ھەڵبژاردن تاوتوێ دەكات

ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی كۆدەبێتەوە

K24 - سلێمانی

بریارە ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، بۆ تاوتوێكردنی ئەنجامەكانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان كۆببێتەوە.

پەیامنێری كوردستان24 لە سلێمانی رایگەیاند: "بڕیارە كاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان كۆببێتەوە و لە كۆبوونەوەكەدا دوا پێشھاتەكانی عێراق و ھەرێمی كوردستان تاوتوێ بكەن".

بە گوێرەی زانیارییەكانی پەیامنێرمان: "تەوەری سەرەكی كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆ ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی، تاوتوێكردنی ئەنجامی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانە".

رۆژی 30/9/201 ھەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەچوو و بەپێی ئەنجامە سەرەتاییەكان، یەكێتی 21 كورسی پەرلەمانی بەدەستھێناوە.

ھ.م