عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌خرێته ژێر فشاره‌وه
K24 - هه‌ولێر:
عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراوی عێراق، له‌لایه‌ن هه‌ندێك له هێزه سیاسییه‌كانه‌وه خراوه‌ته ژێر فشار بۆ ئه‌وه‌ی كاندیدی پۆسته وه‌زارییه‌كانیان قه‌بووڵ بكات له كابینه‌ی نوێ‌دا كه بڕیاره له ماوه‌ی 25 رۆژی داهاتوودا پێكبهێنرێت، به‌ڵام هاوپه‌یمانی فه‌تخ (باسكی سیاسی حه‌شده‌ی شه‌عبی) ره‌تیكردووه‌ته‌وه كه بۆ ده‌ستنیشانكردنی وه‌زیره‌كان پشت به كه‌سانی سه‌ربه‌خۆ ببه‌سترێت.
ئه‌ندامێكی هاوپه‌یمانێتی سائیروون له ره‌وتی سه‌در ده‌ڵێت: "سائیروون پاڵپشتی ته‌واوی عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌كات بۆ پێكهێنانی كابینه‌كه‌ی، به رۆژنامه‌ی عه‌ره‌بی جه‌دیدی گوتووه: "موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در له تویتێكدا روونیكردووه‌ته‌وه كه پاڵپشتی پێكھێنانی حكوومه‌ت و دیاریكردنی كه‌سانی سه‌ربه‌خۆ بۆ پۆسته وه‌زارییه‌كان ده‌كه‌ن و ره‌تیكردووه‌ته‌وه كه هیچ كه‌سێك له هاوپه‌یمانێتی سائیروون بۆ وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زاره‌ت كاندید بكات".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراو كه‌وتووه‌ته ژێر فشاری هه‌ندێك له هێزه سیاسییه‌كان كه له هه‌ڵبژاردنی 12/5/2018 سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ستهێنا بۆ ئه‌وه‌ی كاندیدكانیان بۆ وه‌رگرتنی وه‌زاره‌ت قه‌بووڵ بكات، به‌ڵام سائیروون هیواخوازه عه‌بدولمه‌هدی له حكوومه‌ته نوێیه‌كه‌یدا كه‌سانی ته‌كنۆكرات دابنێت و نه‌كه‌وێته ژێر فشار و كاریگه‌ری حزبه‌كان و تا كۆتایی ئه‌م مانگه كابینه‌كه‌ی رابگه‌یه‌نێت".
له به‌رامبه‌ردا حامد موسه‌وی، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له هاوپه‌یمانێتی فه‌تح به سه‌رۆكایه‌تی هادی عامری ده‌ڵێت: "وه‌زیره سه‌ربه‌خۆكان له به‌ڕێوه‌بردنی وه‌زاره‌ته‌كانیاندا تووشی شكست ده‌بن، چونكه هه‌ندێك له حزبه‌كان دژایه‌تییان ده‌كه‌ن".
روونیشیكردووه‌ته‌وه كه وه‌زیره سه‌ربه‌خۆكان توانای كاركردنیان نابێت، چونكه هیچ هێز و كوتله‌یه‌كیان نییه پاڵپشتیان بكات، كاری دیموكراسی له زۆربه‌ی وڵاته‌كان وایه رێگه به حزبه‌كان دراوه حكوومه‌ت پێكبهێنن، چونكه وه‌زاره‌ته‌كان دووچاری شكست ده‌بنه‌وه ئه‌گه‌ر بێت و وه‌زیره‌كانیان بێلایه‌ن بن".