"كچێكی 13 ساڵە خۆی خنكاند"

كەسوكاری دەڵێن: بە پەت خۆی خنكاندووە

K24 - ھەڵەبجە

تەرمی كچێكی تەمەن 13 ساڵ لە ھەڵەبجەی تازە گەیەندرایە نەخۆشخانە و كەسوكاریشی دەڵێن "بە پەت خۆی خنكاندووە".

لە راگەیەندراوێكدا راگەیاندنی نەخۆشخانەی گشتی شەهید رەئوف بەگ ئاشكرای كرد: "درەنگانی شەوی رابردوو تەرمی کچێکی 13 ساڵان گەیەندرایە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکەمان، کە دانیشتووی ناحیەی زەڕایەنە نزیك بانكی شارەزوور. دواتر بۆ لێکۆڵینەوەی زیاتر تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کرا".

لە راگەیەندراوەكە ئاماژەی بەوەكراوە: "بەپێی گوتەی کەسوکارەکەی ئەو  کچە لەماڵەوە بە پەت خۆی خنکاندووە".