شێخێكی سه‌درییه‌كان كاتی "مردنی شه‌یتان"ـی راگه‌یاند
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 6/10/2018 ره‌وتی سه‌در رایگه‌یاند: "ئێمه بێ به‌رین له‌وه‌ی له‌سه‌ر شێخ نزار ته‌میمی له‌سه‌ر تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوبووه‌ته‌وه".
له نووسراوێكی نووسینگه‌ی شه‌هید سه‌در له نه‌جه‌ف هاتووه "ده‌مانه‌وێت ئاگادارتان بكه‌ینه‌وه، هه‌ر شتێك له‌لایه‌ن شێخ نزار ته‌میمی برامان ده‌رچووه و له‌سه‌ر تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراونه‌ته‌وه، نوێنه‌رایه‌تی نووسنگه‌ی شه‌هید سه‌در ناكات به هه‌موو به‌شه‌كانییه‌وه، ئه‌و له به‌ڕێوه‌بردنی نوێژی هه‌ینی راوه‌ستاوه له‌سه‌ر داوای خۆی تا كاتێكی نادیار و هیوادارین خوای گه‌وره‌ی هیدایه‌تی هه‌موومان بدات و سه‌ركه‌وتوومان بكات".
ئیواره‌ی دوێنێ له په‌یجه‌كانی ره‌وتی سه‌دره‌وه وێنه‌ی شێخ ته‌میمی بڵاوكرایه‌وه‌و له‌سه‌ری نوسرابوو، خراپ بیرم لێ مه‌كه‌ره‌وه، ته‌ماشاكه و به ویژدابه".
له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆیشی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، شێخ نزار ته‌میمی چه‌ندین بابه‌تی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و له یه‌كێك له‌و بابه‌تانه‌دا باسی واده‌ی مردنی شه‌یتانی كردووه.
شیخ ته‌میمی نوسیبووی: "ته‌مه‌نی كۆتایی ئیبلیسی پیس (شه‌یتان) به‌گوێره‌ی پرۆگرامی زانستی و قورئانی، ته‌نها 9 مانگ و 16 رۆژی ماوه، بۆیه وریابن و ئاگاداری خۆتانبن".