یه‌كێتی: چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامی سكاڵاكانمان ده‌كه‌ین
K24 - هه‌ولێر:
ئەنجوومەنی سەرکرداتی یەکێتی رایدەگەێنێت دوای یەکلا بوونەوەی سکاڵاکان هەڵوێستی خۆیان لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمان رادەگەیەنن.
بە گوێرەی راگەیاندراوێکی ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان لە كۆبوونەوەكەدا ئەنجومەنی سەركردایەتی بەهەموو جۆرێك ئەو ساختەكاریانەی رەتكردەوە كە لە هەڵبژاردنەكاندا ئەنجامدراوە و وەك یەكێتیش تێبینی تەواوی خۆیان هەبووە و سكاڵاشیان تۆماركردووە و چاوەڕێی ئەنجامی سكاڵاكان دەكەین، بۆیە دەمانەوێت بەشێوەیەكی یاسایی ئەم كێشانە چارەسەر بكرێن.
ئاماژە بەوەشکراوە "بە بەڵگەوە سكاڵامان تۆماركردووە و چاوەڕێی ئەوە دەكەین كۆمیسیۆن وەڵامی سكاڵاكانمان بداتەوە".
ئه‌وه له‌كاتێكدایه، كه زۆربه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان، زۆرترین سكاڵایان له‌سه‌ر ئه‌و بنكانه‌ی ده‌نگدان تۆماركردووه، كه ده‌كه‌ونه سنووری پارێزگای سلێمانی.
رۆژی 30ی ئه‌یلوول/ سێپتێمبه‌ری 2018، هه‌ڵبژاردنی خوولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان به ڕێوه‌چوو و به گوێره‌ی ئه‌نجامه به‌راییه‌كانیش، پارتی به جیاوازییه‌كی زۆر یه‌كه‌مه و 44 كورسی به‌ده‌ستهێناوه.
یه‌كێتیش نیشتمانیش 21 كورسی هێناوه و له پله‌ی دووه‌م دێت، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان 12 كورسی، نه‌وه‌ی نوێ 8 كورسی، كۆمه‌ڵی ئیسلامی 7 كورسی و لیستی به‌ره‌و ئیسڵاحیش، كه هه‌ریه‌ك له یه‌كگرتوو و بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامین، 5 كورسییان هێناوه.
ئ. م