لایه‌نه‌كان چاویان له‌ كورسی زیاتره‌

یه‌كلاكردنه‌وه‌ی سكاڵاكان ژماره‌ی ده‌نگه‌كان ده‌گۆڕێت
kurdistan24.net

K24 - هه‌ولێر:

بەرپرسی دەزگای ھەڵبژاردنی پارتی دەڵێت: ئەگەر بە ئینسافەوە كار لەسەر سكاڵاكان بكرێت، ژمارەی كورسییەكانی پارتی لەم ھەڵبژاردنە بۆ 45 كورسی بەرزتردەبێتەوە، كە ئێستا لەو سەتا 85ـەی كۆمسیۆن بڵاوی كردوەتەوە، 44 كورسی مسۆگەركردووە.

كۆمەڵی ئیسلامیش كە تا ئێستا 7 كورسی بۆخۆی دەستەبەركردووە, پێیوایە پێداچوونەوە بە سكاڵاكان گۆڕانكاری لە رێژەی دەنگی حزبەكان درووستدەكات, بەڵام دڵنیانییە ئەو گۆڕانكارییانە كار دەكەنە سە كورسی لایەنەكان یاخود نا.

به‌ گوێره‌ی ئه‌نجامی به‌رایی، كه‌ كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنی و راپرسی بڵاویكرده‌وه‌، ده‌نگی لایه‌نه‌كان به‌مجۆره‌یه‌:

ئه‌نجامه‌كان به‌م جۆره‌یه‌:

پارتی دیموكراتی كوردستان 595 هه‌زار و 592 ده‌نگ، (44) كورسی.

یه‌كێتی 287 هه‌زار و 575 ده‌نگ، (21) كورسی.

گۆڕان 164 هه‌زار و 336 ده‌نگ، (12) كورسی.

نه‌وه‌ی نوێ 113 هه‌زار و 297 ده‌نگ، (8) كورسی.

كۆمه‌ڵی ئیسلامی 94 هه‌زار و 992 ده‌نگ ، (7) كورسی.

به‌ره‌و ئیسڵاح 69 هه‌زار و 477 ده‌نگ، (5) كورسی.

لیستی سه‌رده‌م 13 هه‌زار و 708 ده‌نگ، (1) كورسی.

ئازادی 7 هه‌زار و 69 ده‌نگ، (1) كورسی.

هاوپه‌یمانی  6 هه‌زار و 886 ده‌نگ ، (1) كورسی.

پارتی پارێزگاران 3 هه‌زار و 28 ده‌نگ، تا ئێستا هیچ كورسییه‌كی به‌ده‌ست نه‌هێناوه‌.

ئ. م