ھاوپەیمانی بڕیار لەسەر كاندیدە دەرچووەكەی دەدات
K24 - سلێمانی
بە گوێره‌ی ئه‌نجامه به‌راييه‌كان كه كۆميسۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردن و راپرسى هه‌رێمی كوردستان بڵاویكردووه‌ته‌وه، هاوپه‌يمانى توانيوويه‌تى كورسييه‌ك به‌ده‌ست بهێنێت. كوردستان 24 زانيويه‌تى كه هاوپه‌يمانى به‌و جۆره مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و كانديده ده‌كات كه ده‌رچووه، ئه‌گه‌ر له چوارچێوه‌ى بڕياره‌كانى هاوپه‌يمانى كاربكات ئه‌وان كانديده‌كه په‌سه‌ند ده‌كه‌ن. له‌رووى ياساييشه‌وه هاوپه‌يمانى كێشه‌ى ياسايی نيیه و ئه‌گه‌ر كانديده‌كه‌يان په‌سه‌ند بكرێت، ئه‌وا وه‌ك په‌رله‌مانتار ده‌ست به‌كار ده‌بێت.
هاوپه‌يمانى بۆ ديموكراسى و دادپه‌روه‌رى، ئه‌گه‌رچی بايكۆتى بانگه‌شه‌ی كرد‌و له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن كشانه‌وه، به‌ڵام به‌شێك له‌كانديده‌كانى بايكۆتيان شكاند‌و چوونه كێڕكێی هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان، چونكه پێیان وابوو سه‌رۆكى حزبه‌كه‌يان يارييه‌كى سياسى كرد، ئه‌وانیش نايانه‌وێت ببنه قوربانى يارييه‌كه.
عوسمان گوڵپى، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى به‌ڕێوبردنى هاوپه‌يمانى بە كوردستان24 راگەیاند: "كاتێك ھەموو ئەنجامەكانی ھەڵبژاردن راگەیاندراو و كورسیەكەی ھاوپەیمانی یەكلا بووەوە، ئەوكاتە ھاوپەیمانی بۆچوونی خۆی رادەگەیەنێت و لەسەر كۆی پرۆسەی ھەڵبژاردنیش قسەی خۆی دەبێت".
له رووى ياسایيه‌وه هه‌ر ليست و قه‌واره‌يه‌ك له كۆمسيۆن به فه‌رمی تۆمار و په‌سند بكرێت، له‌كاتى هێنانى رێژه‌ى ياسايی له‌ده‌نگ، ئه‌وا ئه‌ندامه‌كانى ئه‌و قه‌واره‌يه ده‌توانن ببن به په‌رله‌مانتار، كۆمسيۆنيش ده‌ڵێت، هاوپه‌يمانى له تۆماری به‌شداربوون له هه‌ڵبژاردن هيچ كێشه‌يه‌كى ياسايی نه‌بووه.
ديار نه‌سره‌دين، جێگرى به‌ڕێوبه‌رى فه‌رمانگه‌ى سلێمانى كۆمسيۆن باڵاى هه‌ڵبژاردن و راپرسى دەڵێت: "لەبەر ئەوەی كاندیدەكانی ھاوپەیمانی پێوەری یاساییان تێدا بوو، كۆمسیۆن رێگەی پێدان كە بەشداری لە بانگەشە و ھەڵبژاردن بكەن، ئێستاش ئەگەر ھەر كاندیدێكی ئەو قەوارەیە دەرچووبێت ھیچ كێشەیەكی یاسایی نییە و دەتوانێ بەشداربێت لە دانیشتنەكانی پەرلەمان، لەبەر ئەوەی پێشتر بە بڕیاری ئەنجوومەنی كۆمسیاران رێگەیان پێدراوە بەشداربن لە ھەڵبژاردن".