كوردستان24 بۆ یەكەمجار دەچێتە بازاڕێكی كڕین و فرۆشتنی چەك
K24 - ھەولێر
هێشتا له هه‌رێمی كوردستان بازاڕی كرین و فرۆشتنی چه‌ك گه‌رمه، له شاری هه‌ولێر بازاڕێكی 100 كه‌پری هه‌یه كه تێیدا هه‌موو جۆره چه‌كێك ده‌فرۆشرێت، به‌گوتەی به‌رپرسان، ئه‌و بازاڕه له‌ژێر مۆڵه‌ت و چاودێری حكوومه‌تدا نییه، به‌ڵام فرۆشیاران ده‌ڵێن، ئاسایش چاودێری وردیان ده‌كات و به‌بێ بوونی رێپێدان و مۆڵه‌تی یاسایی، چه‌ك به كه‌س نافرۆشن.
چەندین جۆر چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی لەو بازاڕە ده‌فرۆشرێن و زیاتر له 200 هاووڵاتی شاری هه‌ولێر لە بازاڕەكەدا بژێوی ژیانیان دابین ده‌كه‌ن.
له‌و بازاره‌دا نرخی چه‌كه‌كان له 200 دۆلاره‌وه ده‌ستپێ ده‌كه‌ن تاده‌گه‌ن دوو ھەزار دۆلار و زۆربەی چەكەكانیش له وڵاتانی رووسیا، به‌لجیكا و ئه‌مریكا دروستكراون، بە گوتەی فرۆشیاران ئێستا زیاتر خواست له‌سه‌ر ده‌مانچه‌ی جۆر كڵۆكه.
یەكێك لە فرۆشیارانی بازاڕی چەك لە ھەولێر بە كوردستان24 گوت: "ئەو چەكانەی لێرە دەیفرۆشین زیاتریان رووسین، راستەوخۆ بۆ ئێمە نایەت، بەڵام لە ئەنجامی مامەڵەكردنی پێیان دەگاتە دەستی ئێمە".
گوتیشی: "نرخی ئەو چەكانە لە 200 دۆلار دەست پێدەكات و تا 2 ھەزار دۆلار، نرخەكە بەپێی جۆری چەكەكانە، ئەو چەكانەی نرخەكەیان كەمە زیاتر خواستیان لەسەرە".
ئه‌و بازاڕه فه‌رمی نییه، هه‌رچه‌نده ماوه‌یه‌كی زۆره بازاڕەكە له‌ژێر چاودێری حكوومه‌تدا نه‌ماوه، به‌ڵام دوكانداره‌كان ده‌ڵێن كه به‌بێ مۆڵه‌ت چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی نافرۆشنه خه‌ڵكی ئاسایی، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی كه مۆڵه‌تی وه‌زارتی ناوخۆی هه‌بێت و ته‌مه‌نی ده‌بێت له سه‌روی 20 ساڵ ببێت.
بازاڕه‌كە له ده‌ره‌وه‌ی شاری هه‌ولێره و رۆژانه له كاتژمێر 3 نیوه‌ڕۆوه تاوه‌كو 5ی ئێواره كراوه‌یه و كاسبكاره‌كانی ئەو بازاڕه داوا له حكوومه‌ت ده‌كه‌ن، شوێنی تایبه‌تیان بۆ دابین بكرێت و حكوومه‌ت خۆی سه‌رپه‌رشتی و چاودێری بازاڕه‌كه‌یان بكات، بۆ ئه‌وه‌ی كاری ئه‌وان یاسایی تر‌و بێ كێشه‌تربێت.
لەوبارەوە فرۆشیارێكی چەك بە كوردستان24 راگەیاند: "ئاسایش چاودێریمان دەكات و ھەمووكات لەگەڵمانە، ھەركەسێك پێشمەرگە و كارمەندی ئاسایش نەبێت چەكی پێنافرۆشین، ھەروەھا ئەو كەسانەی چەكیان پێدەفرۆشین دەبێ تەمەنیان لە سەرووی 20 ساڵەوە بێت، یان ھەر كەسێك گومانمان لێی ھەبێت ئەگەر نووسراوی وەزارەتی ناوخۆشی پێبێت چەكی پێنافرۆشین و ھێزەكانی ئاسایشی لێ ئاگادار دەكەینەوە".
بازاڕی چەكی ھەولێر، تاكه بازاڕی چه‌ك نییه له هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام یه‌كێكه له سه‌ره‌كیترینیان، فرۆشیارانی ئەو بازاڕە داوا ده‌كه‌ن كاریان رێك بخرێته‌وه و چوارچێوه‌ی یاسایی بۆ دابنرێت، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌م بژێوی ژیانیان دابین بێت و هه‌میش كاری ئه‌وان كێشه‌ی ئه‌منی بۆ هیچ لایه‌ك دروست نه‌كات.
ھ.م