"بۆمب بۆ عادل عه‌بدولمه‌هدی داده‌نرێت"
K24 - هه‌ولێر:
عه‌لی سنێد، سه‌ركرده‌ی هاوپه‌یمانێتی نه‌سر، به‌سه‌رۆكایه‌تی حه‌یده‌ر عه‌بادی ده‌ڵێت: "ته‌قینه‌وه‌كانی ئه‌م دواییه كه له به‌غدا و پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق روویاندا، په‌یامی سیاسین و وه‌ك فشارێكن بۆ سه‌ر عادل عه‌بدولمه‌هدی، راسپیردراو بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق، بۆ ئه‌وه‌ی پۆسته وه‌زارییه‌كان به‌گوێره‌ی سیستمی پشك پشكێنه".
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 8/10/2018 سنێد به پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی "بغداد الیوم"تی گوتووه: "ته‌قینه‌وه‌كانی ئه‌م دواییه بۆ له‌باربردنی پرۆژه‌ی چاكسازییه لای عادل عه‌بدولمه‌هدی و به ئامانجی فشارخستنه سه‌ر راسپێردراوی پێكهێنانی حكوومه‌ته بۆ ئه‌وه‌ی وه‌زیره‌كانی كابینه‌كه‌ی به‌گوێره‌ی سیستمی پشك پشكێنه هةڵبژێرێت".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "ته‌قینه‌وه‌كانی ئه‌م دواییه په‌یامی سیاسین بۆ عادل عه‌بدلولمه‌هدی، تا وه‌زاره‌ته‌كانی به دڵی ئه‌وانه دابه‌ش بكات كه پشك پشكێنه‌یان ده‌وێت نه‌ك به‌رنامه‌ی چاكسازی، هه‌ندێك ده‌یانه‌وێت بیخه‌نه نێوان دووڕیانێك، یان پشك پشكێن هه‌ڵبژێرێت یان گه‌ڕانه‌وه‌ی ته‌قینه‌وه‌كان".
شه‌وی 7/10/2018 شاری به‌غدای پایته‌ختی عێراق زنجیره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه‌ی له رێگه‌ی بۆمبی چێنراو به‌خۆوه بینی كه له پاسی گواستنه‌وه‌ی ناوچه‌ی شوعله و كازمیه و ئه‌بو ده‌شیر و سه‌بع ئه‌بكار و ره‌شید دانرابووه‌وه‌و زیاتر له 10 كوژراو و برینداریشی لێكه‌وته‌وه.