گۆڕان داوای پۆسته‌كانی هه‌ڵه‌بجه ده‌كاته‌وه
K24 - ھەڵەبجە
دوێنێ پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه له‌سه‌ر پشكی یه‌كێتی به فه‌رمی ده‌ست به‌كاربوو، كه به گوێره‌ی رێككه‌وتنێكی نێوان یه‌كێتی و گۆڕان ئاڵوگۆڕی پۆستی هه‌ردوو پارێزگاری سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه دوو ساڵ به دووساڵ ده‌بێت، له به‌رامبه‌ر راده‌ستكردنی پۆستی پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان چاوی له پۆستی جێگری پارێزگار و قایمقامی هه‌ڵه‌بجه‌یه و ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر ئه‌و دوو پۆسته‌یان پێنه‌درێت ئه‌وا یه‌كێتی له‌و رێككه‌وتنه‌ی نێوانیان پاشگه‌زبۆته‌وه كه بۆ ئیداره‌دانی ئه‌و دوو پارێزگایه واژوویان كردبوو.
به گوته‌ی به‌رپرسی مه‌كۆی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له هه‌ڵه‌بجه، به‌گوێره‌ی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له‌نێویاندا هه‌بووه له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ئاڵوگۆڕی پۆستی پارێزگاری سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه بۆ دوو ساڵ به دووساڵ ده‌بێت، بەڵام یەکێتی نیشتمانی كوردستان بەهۆی کێشە ناوخۆییه‌كانی نەیتوانیوه بەزوویی پۆستی پارێزگار پڕبکاتەوە، له به‌رامبه‌ر پۆستی پارێزگار، بزووتنەوەی گۆڕان بە مافی خۆی دەزانێت، پۆسته‌كانی جێگری پارێزگار و قائیمقامی ناوەندی هەڵەبجە وەربگرێت، ئەگەر یەکێتی ئامادە نەبێ ئەو پۆستانە رادەستی بزووتنەوەی گۆڕان بکات ئەوا رێککەوتنی نێوانیان هەڵدەوەشێتەوە.
نزار مه‌حموود، بەرپرسی مەکۆی گۆڕان لە ھەڵەبجە بە كوردستان24 راگەیاند: "لەگەڵ یەكێتی رێككەوتنێك لەنێوانمان ھەیە و پێشتر پۆستەكانی ھەڵەبجە و سلێمانی دابەشكراون، ئەگەر ئەوان پابەند نەبن ئەوا رێككەوتننەكە ھەڵدەوەشێتەوە".
گوتیشی: "دەبوایە لەگەڵ ئاڵۆگۆڕی پۆستەكان لە پارێزگای سلێمانی لە ھەڵەبجەش بكرابووایە، بەڵام یەكێتی بەھۆی ناكۆكییە ناوخۆییەكانی رێكنەكەوتن لەسەر پارێزگارێك، دانانی پارێزگاری ھەڵەبجە دواكەوت".
لە13ی ئازاری ساڵی 2014 بە فەرمی هەڵەبجە به چوارەمین پارێزگای هەرێمی کوردستان ناسێندرا، عه‌بدوڵڵا نەوڕۆلی لەسەر پشکی بزووتنەوەی گۆڕان وەك یەکەمین پارێزگاری هەڵەبجە دەستبەکاربوو، لە پاش کۆتایی هاتنی دووساڵەکەی پارێزگارەکەی بزووتنەوەی گۆڕان ئەو پۆستە لەلایەن یەکێتی نیشتیمانیەوە بەوەکالەت پڕكرایه‌وه، سەرۆکی شارەوانی هەڵەبجە و قایمقامی هەڵەبجە و زۆرێك لە پۆستە باڵاکانی ئەم شارە لەلایەن یەکێتیەوە بەڕێوەدەبرێن.
ھ.م