نيكى هايلى وازى هێنا
K24 – هه‌ولێر:
نوێنه‌رى هه‌ميشه‌يى ئه‌مه‌ريكا، له ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى، نيكى هايلى ده‌ستى له كار كێشايه‌وه.
ميدياى ئه‌مه‌ريكا، بڵاويكرده‌وه، ئه‌مڕۆ دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى ئه‌و نوێنه‌ره‌ى په‌سند كردووه.
ئاژانسى رۆيته‌رز و هه‌ريه‌ك له كه‌ناڵى سى ئێن ئێن و سايتى (Axios) بڵاويانكرده‌وه، هه‌فته‌ى رابردوو، هايلى له‌گه‌ڵ تره‌مپ له كۆشكى سپى ئه‌و بابه‌ته‌ى خستووه‌ته‌ڕوو و ئه‌مڕۆ نامه‌ى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى پێشكه‌ش كردووه و داواكه‌ى په‌سند كراوه.
سايتى (Axios) كه يه‌كه‌م سه‌رچاوه بووه، هه‌واڵه‌كه‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه، ئاشكرايكردووه، ژماره‌يه‌ك له به‌رپرسانى ئيداره‌ى ئه‌مه‌ريكا تووشى شۆك بوونه، كاتێك هه‌واڵه‌كه‌يان بيستووه.
دۆناڵد تره‌مپ له رێى تويته‌ره‌وه ئاشكرايكردووه، له‌گه‌ڵ هايلى كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانى كورت ئه‌نجام ده‌دات بۆ راگه‌ياندنى پرسێكى گه‌وره.
ئ.ر