تره‌مپ: له كۆتايى ئه‌مساڵدا نيكى هايلى به‌جێمان ده‌هێڵێت
K24 – هه‌ولێر:
له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا، دۆناڵد تره‌مپ له باره‌ى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى نيكى هايلى، نوێنه‌رى ئه‌مه‌ريكا له نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان رايگه‌ياند، دواى ئه‌رك و ماندووبوونێكى زۆر نيكى هايلى له كۆتايى ئه‌مساڵدا به‌جێمان ده‌هێڵێت.
تره‌مپ، له په‌راوێزى كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ نيكى هايلى گوتيشى: نيكى زۆر به‌هێز بوو، كاريگه‌ريى گه‌وره‌ى هه‌بووه له پۆسته‌كه‌يدا و له‌گه‌ڵ ياريزانه نێوده‌وڵه‌تييه‌كان ده‌يتوانى مامه‌ڵه‌ى پێويست بكات و هه‌موو ياريزانه گه‌وره‌كانى سياسه‌تى نێوده‌وڵه‌تى رێزيان له هه‌وڵه‌كانيان ده‌گرت.
ئه‌وه‌شى گوت: نيكى له كۆتايى ئه‌مساڵدا ده‌ستبه‌ردارى پۆسته‌كه‌ى ده‌بێت، دواى ئه‌وه‌ى شه‌ش مانگ به‌ر له ئێستا داواى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى پێشكه‌ش كردبوو.
له به‌رامبه‌ريشدا نيكى هايلى رايگه‌ياند، هۆكارى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى بابه‌تێكى خێزانييه و خێزانه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان ده‌ستله‌كاربكێشێته‌وه و كاتى زياتر بۆ منداڵه‌كانى ته‌رخان بكات.